چالاكیه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن
1. یادكردنه‌وه‌ى سالیادى رۆژى جیهانى كه‌م ئه‌ندامان له 3/12 ى هه‌موو ساڵێك ئه‌نجام ده‌درێت.
2. به‌شداریكردن له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنى رادیۆكان و راگه‌یاندنه‌كانى تر‌ى كوردستان به مه‌به‌ستى خستنه رووى داخوازیه‌كانى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له كوردستان
3. به‌شداركردن له جۆره‌ها بۆنه‌كانى كۆمه‌لایه‌تى و نیشتمانى و ده‌ركردنى به‌یاننامه‌ى تایبه‌ت به‌م بۆنانه‌وه
4.ئه‌نجام دانى چه‌ندین گه‌شت و گوزار بۆ ناوچه‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ئاسووده كردنى بارى ده‌روونى و ته‌ندروستى ئه‌ندامه‌كان
5.سه‌ردانیكردنى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و NGO كانى بۆ خۆپێناساندن و خستنه رووى داخوازیه‌كان.
6. دابه‌ش كردنى كه‌ل و په‌لى پێویست له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كان له‌كاتى پێویست
7. سه‌ردانى سالانه‌ى مه‌زارى نه‌مران بۆ یاد كردنه‌وه‌یان
8. به‌شداریكرن له خۆپیشاندان دژى ره‌شه‌كوژى و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل 60 ریكخراو و كه‌سانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى لهكهمپینى داكۆكى كردن له كێشه‌كانى ئافره‌ت
9. سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ چه‌سپاندنى مافه ره‌واكانى تویژى خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان له ده‌ستوورى داهاتووى كوردستان
10. به‌شداریكردن له سىَ كۆنگره‌ى تایبه‌ت به خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كانى عیراق كه گرىَ درا له دۆكان و سلیمانى و به‌غدا به مه‌به‌ستى چه‌سپاندنى مافه ره‌واكانى كۆمه‌له خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراق