له‌دواى راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ى خه‌لكى كوردستان ساڵى 1991 كه بووه هۆى داماڵینى رژێمى به‌عسی ره‌گه‌ز په‌رست وه ئه‌نجام دانى ههلبژاردنهكى سه‌رتاسه‌رى له كوردستان ساڵى 1992 بۆ ههلیژاردنى نوێنه‌رانیان وه هاتنه كایه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان وه ده‌رچوونى یاساى تایبه‌ت به كۆمه‌له‌كان له پهرلهمانهكهماندا ژماره 18ى سالى 1993 كه بووه هۆى زه‌مینه خۆش كردن بۆ دروست بوونى ده‌یه‌ها ده‌زگاى جۆراوجۆرى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له كوردستان ئێمه‌ش وه‌كو چین و توێژى خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى خۆ به‌خش هه‌ر یه‌كه‌و به پىَ ى هه‌لوو مه‌رجى تایبه‌تى خۆمان چه‌ند ریكخراوێكمان تایبه‌ت به‌م چین و توێژه دروست كرد . كه له ئه‌نجامى دروست كردنى ئه‌م ریكخراوانه توانیمان ئه‌نجوومه‌نێك بێنینه كایه‌وه له نێوان ئه‌م ریكخراوانهى كه تایبه‌تن به خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانى كوردستان