سه‌ره‌تا چۆنیه‌تی به‌ئه‌ندام بوون له‌ یانه‌ هه‌لاتنی گه‌وره‌ له‌فه‌یسبووك چۆنیه‌تی ناوگۆرینی ئه‌ندامان په‌یوه‌ندی كردن به‌ به‌رێوبه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌
پێداویستیه‌كانی كۆرگه‌ ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت كیبۆردی كوردی ره‌خنه‌ و پێشنیار رێكـــــــــــــلام كردن

كليك بكة بؤ بينيني كةنالي ئاسماني بةيامكلیك بكه‌ بۆ بینینی سه‌ته‌لایتی زاگرۆسكلیك بكه‌ بۆ بینینی كوردسات‌كلیك بكه‌ بۆ بینینی كه‌نالی سپێده‌‌كلیك بكه‌ بۆ بینینی كه‌نالی كه‌ی ان ان‌كلیك بكه‌ بۆ بینینی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی‌
ام بی سی ئاكشن2 ام بی سیام بی سیNRT TVNRT TV
باركردنی وێنه‌ و ڤیدیۆ و فایلكلیك بكه‌ و لایك بكه‌
غه‌رامه‌و سه‌رپێچی ئوتومبێل ،، کليک لێره‌ بکه‌لایكی په‌یجی نیرۆسۆفت بكه‌ له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك
بنكه‌ی باركردنی نیرۆسۆفتپێشبركێی جوانترین وێنه‌ی كامیرای ئه‌ندامان
bawan
په‌یامی به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی به‌خێربێن ئازیزانی یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ ئه‌م كاته‌تان باش خۆشحاڵ بوین به‌ سه‌ردانكردنمان و به‌شداری كردننتان له‌ یانه‌كه‌مان هیوادارین بتوانین زۆر ترین سود به‌ كه‌مترین ماوه‌ ببه‌خشین به‌ دیاری بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ..
گه‌رانی گۆگل تایبه‌ت به‌ یانه‌ی هه‌لاتنی گه‌وره‌

SMS


گه‌ڕانه‌وه‌   يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break > یانه‌ى هه‌مه‌ره‌نگ > زانيارى گشتى
ناوی ئه‌ندام
ووشه‌ی نهێنی

زانيارى گشتى لێرەدا گشت زانیاریەکی بە سوود بنووسە کە سوودی هەبێت بۆ هەمووان

زیاد كردنی وه‌ڵام
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووك بلاو بكه‌وه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 06-09-2011, 03:23 PM   #1
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ناسینی گه‌ردون

"بسم الله‌ الرحمن الرحیم
به‌ڕیزان وه‌کو ئه‌بینین ماوه‌یه‌کی زۆره‌ هیچ بابه‌تێکم نیه‌ له‌یانه‌ بۆیه‌ به‌باشم زانی که‌بابه‌تێکی زۆر به‌سود دابنێم به‌ڵکو هه‌م زانیاری هه‌بێت بۆ ئه‌ندامان و میوانانی یانه‌ هه‌م ئه‌و فه‌راغه‌ گه‌وره‌یه‌ پڕبکه‌مه‌وه‌ که‌ له‌یانه‌یا هه‌مبو. باپێتان بڵێم بیرۆکه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م چۆن دانا:
ڕۆژێکیان له‌ کتێبخانه‌که‌مدا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی قوتابخانه‌م بووم به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌کاتی ده‌ره‌جه‌وه‌رگرتنه‌وه‌ یا بیانبه‌مه‌وه‌ له‌ناکاو چاوم به‌چه‌ند کتێبێک که‌وت له‌ناویانا ئه‌م کتێبه‌ بووگه‌ردونناسیبه‌ڕاستی وتم شتێکی خراپ نیه‌ گه‌ر دایبه‌زێنم بۆیه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌ستم پێکرد هه‌میشه‌ بێ ئومێد بووم به‌ڵام به‌بیرما هات ڕیکلامێکی بچوک له‌واژۆکه‌مدا بکه‌م به‌ڵام به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ به‌رده‌وام بووم تاگه‌یشتمه‌ کۆتایی هه‌رئه‌وه‌ش نه‌بوو به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ ئه‌ندای خۆشه‌ویست ته‌رجیعیان کردم بۆیه‌ زۆر خۆشحاڵتر بووم ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌م که‌ دوو ئه‌ندامی خۆشه‌ویست هاوکاریان کردوم له‌یانه‌ یه‌کێکیان کاک ده‌شتی گیانبوو که‌ کۆمه‌ڵێک بۆچونم لێی وه‌رگرت که‌ زۆر سودم لێی وه‌رگرت سوپاسی ئه‌که‌م هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوبێت .دوه‌م به‌ڕێز هاوڕێی خۆشه‌ویستم سایه‌خان بوو که‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی بۆ ناردوم وێنه‌ی هه‌ساره‌کان و مانگ و ئه‌ستێره‌کان و.......هتد
ئه‌مه‌ش هه‌ندێک له‌وێنه‌کان که‌سایه‌ خان بۆمی ناردبوو دووباره‌ ده‌ست خۆشی لێئه‌که‌م.





















ئه‌مه‌ش کورته‌ی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌یه‌.
هه‌ر له‌وڕۆژه‌وه‌ی ئاده‌میزاد په‌یا بوه‌ له‌سه‌ر ڕوی زه‌مین تاوه‌کو ئێستاش مرۆڤ به‌چاوێکی پورمه‌تو پڕ بایه‌خ سه‌یری ئاسمان و ئه‌ستێره‌کانی کردوه‌ زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ که‌ هه‌ندێک نهێنیان بزانێت جاران هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مرۆڤ کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری بوه‌ جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ پێش هه‌مو شتێک هه‌وڵی زانینی وه‌رزه‌کانی ساڵی داوه‌ تاوه‌کو ڕۆژه‌کانی خۆشو ناخۆشی ساڵ بزانێت له‌گه‌رماو سه‌ه‌ماو ته‌ڕو وشکی ڕۆژو مانگه‌کانی به‌نیشانه‌ له‌سه‌ر به‌ردو دار داناوه‌ بۆنمونه‌ئه‌وبه‌رده‌ی له‌ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر دۆزرایه‌وه‌ 12نیشانه‌ی له‌سه‌ربوو که‌ مێژوه‌که‌ی 50هه‌زار ساڵ پێش ئه‌مرۆیه‌ هه‌تا زه‌مانه‌ هات ئه‌م زانسته‌ بایه‌خداری زۆر بوو له‌سه‌رده‌می بابلی بۆ زانینی ڕۆژه‌کانی ساڵ نیزامی شه‌ستیان به‌کار هێناوه‌ واته‌ ساڵیان کردوه‌ به‌360ڕۆژ هه‌روه‌ها 5 ئه‌ستێره‌یان دیاری کردوه‌(عطارد-زوهره‌-مه‌ریخ -موشتری-زوحه‌ل)هه‌روه‌ ها یۆنانی و ڕۆمیه‌کانیش هه‌وڵێکی زۆریان داوه‌ ئێستا زۆربه‌ی ناوی ئه‌ستێره‌کان به‌زمانی یۆنانییه‌ ئاله‌تی قیبله‌نامه‌و ئوسترلاب هه‌ر ئه‌وان دروستیان کردوه‌ به‌ڵام هه‌ر زاناو جۆره‌ بۆچونێکی هه‌بووه‌ له‌باره‌ی خولانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان تازه‌مانێکی دره‌نگیش ئه‌ستێره‌ ناسی به‌زانستی(عیلم التنجیم9له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درا واته‌ بۆ فاڵگرتنه‌وه‌ ئێستا ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌رماوه‌ که‌زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان بورجه‌کان ده‌نوسن هه‌رجاره‌ی شتێک ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و زانسته‌ پاشان بوه‌ به‌(علم الهیئه‌) که‌ئێستا زاناکان به‌وردی ده‌یانه‌وێ له‌نهێنی ئه‌ستێره‌کان بگه‌ن ....
ئێستاش بۆ درێژه‌ی بابه‌ت.
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547

دواین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن miller73 ; 06-09-2011له‌ كاتژمێر 04:14 PM
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 03:26 PM   #2
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

ساڵنامه‌کان
ساڵنامه‌ی کوردی
په‌یدا بوونی ساڵنامه‌و دروست کردنی
له‌سه‌رده‌مه‌یه‌کی زۆرکۆنه‌وه‌ ئاده‌میزاد هه‌وڵی داوه‌ ساڵنامه‌ دروست بکات هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌وڵی خستۆته‌گه‌ر له‌ کۆندا خه‌ڵکی به‌هۆی ڕووداوو یاخوود به‌سه‌ر هات مێژووی دیاری کردوه‌
بۆنمونه‌وتویانه‌:ساڵی سه‌فه‌ر به‌ لک،یان ساڵی گرانی گه‌وره‌ یانساڵی به‌فره‌ ئه‌ستوره‌که‌ ئه‌مه‌ ئه‌وناگه‌یه‌نێ که‌ وه‌رزه‌کانیان نه‌زانیبێ. به‌ڵێ زانیویانه‌ ته‌نها ئه‌وه‌شیان زانیوه‌ که‌ ساڵ دوانزه‌ مانگه‌، بابلییه‌کان نه‌ریتی شه‌ستیان به‌کار هێناوه‌ واته‌ ساڵیان کردوه‌ به‌ 360ڕۆژ
زه‌رده‌شتی له‌سه‌ر وه‌رزه‌کانی ساڵ ساڵنامه‌یان دروست کردوه‌ بۆ زانینی وه‌رزه‌کانی کشتوکاڵی قوچه‌که‌ به‌ردیان کردوه‌ به‌ نیشانه‌ زۆر شوێن له‌ کوردستان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌رامه‌ به‌کارهاتوون، له‌دونیادا هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌وڵی داوه‌ بۆ ساڵنامه‌ دروستکردن ، ئینجا بۆ مه‌به‌ستی ئاینی بوه‌ یان دونیایی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵدراوه‌ ئێستا چه‌ند نمونه‌ی باسه‌که‌ ئه‌خه‌ینه‌ ڕوو...............
ساڵنامه‌کان
مێژووی ساڵنامه‌کان
ساڵنامه‌ی زاینی
مرۆڤ زۆر هه‌وڵی داوه‌ که‌ حیساباتی ڕۆژانه‌ی خۆی بزانێ جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ تێکۆشاوه‌ که‌ به‌هۆی شتێکه‌وه‌ ئه‌م کاره‌بکات. زاناکانی کۆن هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستۆته‌ گه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو باسیان ده‌که‌ین..........
ساڵنامه‌ی میتۆنی
میتۆن 433ساڵ پێش زایین له‌ یۆنان ساڵنامه‌یه‌کی داناو که‌خشته‌کانی به‌ئاوی زێر له‌سه‌ربته‌کان نوسیوه‌، ژماره‌ی19ی کردوه‌ به‌ کلیلی ساڵنامه‌که‌و به‌ پێی ساڵنامه‌که‌ هه‌ر ڕۆژێکی ساڵ سه‌ری ساڵ بێت پاش 19ساڵ هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌بێته‌وه‌ سه‌ری ساڵ ئه‌م کاره‌ی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژانی ژه‌ژن نه‌گۆڕێ.....................
ساڵنامه‌ی قه‌یسه‌ری
قه‌یسه‌ر(أغسگوسی یه‌که‌م) که‌ ئه‌و نازناوه‌ی هه‌ڵگرتوه‌ له‌ زگی دایکیدا ده‌بێ دایکی ده‌مرێ دکتۆره‌کان زگی دایکی ده‌درن به‌ساغی ده‌ری دێنن .دواجار وشه‌ی قه‌یسه‌ر بوه‌ به‌نازناوی هه‌موو پاشاکانی ڕۆم ئه‌م پاشایه‌ ساڵنامه‌یه‌کی داناوه‌ بۆ یه‌که‌مجار به‌ڵام که‌مو کورتی زۆری هه‌بووه‌ ..................
ساڵنامه‌ی أنطۆنیۆس
قه‌یسه‌ر أنطۆنیۆس داوای له‌ بطڵیمۆس کرد که‌ ساڵنامه‌ی پێشو ده‌ست کاری بکات ئه‌ویش هه‌تا به‌زیاد کردنی ڕۆژێک بۆ ساڵنامه‌که‌ به‌ڵام دیسان هه‌ڵه‌ی تێکه‌وت ................

ساڵنامه‌ی یۆلیۆسی
ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ له‌لایه‌ن (سیجینۆس )دانراوه‌ 45ساڵ پێش زایین به‌ڵام ده‌رکه‌وت که‌ له‌ 400ساڵ سێ رۆژ جیاوازی ڕووده‌دات.....................

ساڵنامه‌ی قسطنطین
سه‌رده‌می ئه‌م پاشایه‌ بت په‌رستی نه‌ما چونکه‌ خۆیی و دایکی هیلێن بونه‌ مه‌سیحی جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ (دقلیانۆس )ده‌که‌ن له‌سه‌ر ڕۆژی له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی عیسا (خ.ر)ساڵنامه‌یه‌ک دابنێ به‌ڵام دیسانه‌وه‌ سه‌رساڵه‌کان جێگایان ده‌ گۆڕا ......................

ساڵنامه‌ی گریگۆری
پاپا گریگۆر داوای له‌ (کلافسیۆس)کرد که‌ ساڵنامه‌که‌ ده‌ستکاری بکات ئه‌ویش هه‌ستا به‌گۆڕینی 4ی ئۆکتۆبه‌ر به‌ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبه‌ر هه‌روه‌ها ڕۆژێکی بۆ ساڵه‌که‌ زیاد کرد که‌واته‌ هه‌رچوارساڵ جارێکی کرده‌ که‌ بێته‌ 366ڕۆژ به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌ویش که‌مو کورتی تێکه‌وت
زانا ئه‌رملیین به‌ پێی وه‌رزه‌کانی ساڵ کردیه‌ چوار به‌ش وه‌ یه‌کی کانونی یه‌که‌می کرده‌ سه‌ری ساڵ و پێنج ڕۆژی ئاخنی یه‌ ناو مانگه‌کانو
واته‌ شوباتی کرده‌ 29ڕۆژ هه‌ر چوار ساڵ جارێک به‌م جۆره‌ ساڵنامه‌ی زایینی دانا که‌ تاوه‌کو ئێستاش په‌یڕه‌و ده‌کرێت......................

ساڵنامه‌ی ڕۆمی
ئه‌م ساڵ نامه‌یه‌ له‌لایه‌ن (ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی)دانراوه‌له‌و ڕۆژه‌وه‌ی قودسی داگییر کردوه‌ ته‌مه‌نی 17ساڵ بووه‌ پێش ئه‌و ساڵنامه‌ی قبطی باوبوه‌ که‌له‌سه‌ ر به‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ ...
ساڵنامه‌ی ڕۆمی حه‌وت ڕۆژ پێش ساڵنامه‌ی زاینیه‌ حیساب گه‌ره‌کانی کوردستان زۆر ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ به‌کارده‌هێنن چونکه‌ له‌ گه‌ڵ که‌شوو هه‌وای کوردستان له‌ باره‌ ناوی مانگه‌کانی به‌م جۆره‌یه‌ (بنواریۆس ،مرطیبؤس،أفلیرۆس، مایۆس ،یۆنیۆس، یۆلیۆس، أغسگۆس، بطریؤس، طبریؤس نوامبه‌رۆس، دمریۆس)........................

ساڵنامه‌ی جۆلیانی
ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ زانایانی فه‌له‌کی دایان ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ مه‌رامی خۆیان (سکالینجه‌ر )له‌ساڵی 1582ز دایناوه‌ وه‌ سه‌ره‌تاکانی ساڵی 4713پێش زایین ده‌ست پێده‌کات، گه‌ر ساڵی 2000ز وه‌رگرین به‌م حیسابه‌ ده‌کاته‌ ساڵی 6713 جۆلیانی .........................

ساڵنامه‌ی قبطی
ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌م فیرعه‌ونه‌کان جاران ئیش به‌م ساڵنامه‌یه‌ ده‌کرا له‌سه‌رتا سه‌ری جیهانوو ساڵنامه‌که‌ له‌سه‌ر به‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ دانراوه‌ له‌ وڵاتی میسر وه‌ سه‌ره‌تاکه‌ی له‌ 21/8 ده‌ست پێده‌کات وه‌ ناوی مانگه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه‌
(تووت ، بابه‌ ، هاتوور ، کهیک ، طؤبة ، أمشیر ، برمهات ، به‌رمۆده‌ ، بشنس ، به‌ئۆنه‌ ، أبییب ، میسرا).................

ساڵنامه‌ی عیبری
ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ سه‌ره‌تاکه‌ی له‌و ڕۆژه‌وه‌ بۆ دانراوه‌ که‌ حه‌زره‌تی موسا (ر.خ)له‌ ده‌ریای سوور په‌ڕیه‌وه‌ خودای مه‌زن له‌ فیرعه‌ون ڕزگاری کرد.
ساڵنامه‌که‌ به‌ دوو شێوه‌ دانراوه‌ (عبور_به‌سیط ) به‌و مه‌رجه‌ی نابێت سه‌ری ساڵ ئه‌م ڕۆژانه‌ بێت(یه‌ک شه‌م چوار شه‌م هه‌ینی)ناوی مانگه‌کان به‌م شێوه‌یه‌(تشرا ، مه‌رحشوان ، کسلیول ، طیبط ، شفط ،أزار، نیس ، أیزه‌ ، سیوه‌ ، ته‌مز ، أب ، أیلل ) به‌ڵام ئێستا ئه‌وانیش له‌سه‌ر ساڵنامه‌ی زاینی ئه‌ڕۆن....................

ساڵنامه‌ی کۆچی
ماوه‌یه‌کی زۆر عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر ساڵةامه‌ی ئیسماعیلی ده‌ڕۆشتن پاشان عه‌ره‌به‌کان ده‌ستیان به‌ نه‌سیء کرد واته‌ لو چوار ساڵێک ده‌بووه‌ سێزده‌ مانگ ئه‌و زانایانه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد پێیان ده‌وتن قه‌لامس
له‌وانه‌ ئه‌بوو پماما که‌ ئاینی جوله‌که‌ په‌یا بوو هه‌ر له‌سه‌ ر شێوه‌یه‌ک ده‌ڕۆشتن عه‌ره‌به‌کان چونکه‌ له‌ شه‌رو شۆرو ئاژاوه‌ بوون به‌م کاره‌ جێگای مانگه‌ موحه‌ره‌مییه‌کانیان ده‌گۆڕی به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان..
ناوی مانگه‌کانیش به‌م جۆره‌ بوو:.(مئوته‌مه‌ر ، ناجر ، خووان ، صوان ، خنتم . أصم ، عادی ، نافق ، واغل ، براک ) ئه‌و ناوانه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی تر ناوه‌کانیان ده‌گۆڕا به‌م شێوه‌یه‌(نامق ، ثقیل ، طلییق ، ناجر ، اسلخ ، امیح ، احلک ، کسع ، زاهر . براک . صرف ، نعش)هه‌ره‌ها ناوی ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌ش به‌م جۆره‌ بوو:.(اول، اهون ، جوبار ، دوبار ، مئونیس ، عروبه‌ ، شه‌ممه‌ له‌دواوه‌ دانرا ڕۆژی به‌تاڵ بوو ، که‌ئاینی ئیسلام په‌یابوو ئه‌وانیش له‌ پێشدا مێژویان زۆر به‌که‌می به‌کار ده‌هێنا به‌تایبه‌ت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا وه‌ ساڵه‌کانیان به‌م جۆره‌ ناو ده‌برد :-(ساڵی الاذن ، ساڵی الامر بالقتال ، سالی التمحیص ، ساڵی الترفیه‌، سالی الزلزال ، سالێ الاستئناس ، سالی الستغلاب ، ساڵی الاستوای ، ساڵی البرئه‌ ، ساڵی الوداع) پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ که‌ خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ
(انما النسین زیاده‌ فی الکفر )موسڵمانان که‌وتنه‌ ڕێکخستنی ناوی مانگه‌کان به‌م شێوه‌یه‌
(محرم ، صفر ، ربیع الاول ، ربیع الثانی ، جماد الاول، ، جماد الثانی جماد الاخره‌ رجب ، شعبان ، رمضان ، شوال . ذی القعده‌ ذی الحجه‌) هه‌روه‌ها ناوی ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌ش ( السبت ، الاحد ، الاثنین ، الثلاثاء ، الاربعاء ، الخمیس ، الجمعه‌)،
دیسانه‌وه‌ به‌که‌می به‌کارده‌هات تا سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر که‌ نامه‌ ده‌نوسرا مێژووی له‌سه‌ر نه‌بوو نه‌یان ده‌زانی چرۆژێک نوسراوه‌ جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وانیش داوایان کرد که‌ ساڵنامه‌یه‌کیان هه‌بێ هه‌موو لایه‌ک بڕیاریان دا له‌ 16ی ته‌موزی 622ی زاینی که‌ده‌ست به‌ دانانی ساڵنامه‌که‌ بکه‌ن، ئه‌و ڕۆژه‌ کۆچکردنیان بۆ مه‌دینه‌ سه‌ری ساڵ بێ به‌ڵام سوتفه‌ی کرد 12ی ره‌بیع الاول مه‌جبوور بوون که‌ ئه‌م جیاوازییه‌ چاک بکه‌ن یه‌کسه‌ر مانگی محرم بکه‌نه‌سه‌ری سالی کۆچی ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ له‌سه‌ر حیسابی هه‌ڵاتنی مانگ دانراوه‌ که‌ هه‌ر ساڵه‌ی ده‌ ڕۆژ دێته‌ پێش مانگه‌کانیش به‌گوێره‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ شوێنیان ده‌گۆڕێ . دوای ئه‌م گۆڕانکارییه‌ مێژوو له‌سه‌ر هه‌ر نوسراوێک دانرا........
ڕووداوه‌کانی مانگه‌کان
1محرم:رؤژی نۆیه‌مو ده‌یه‌می تاسووعاو عاشوورایه‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌د حه‌زره‌تی موسا (ر.خ)بێت له‌ فیرعه‌ون ڕزگاری بوو............

2-صفر: له‌وڕۆژه‌داپێغه‌مبه‌ر(د. خ) له‌لاینه‌ خوودا فه‌رمانی غه‌زای پێدرا دوو مانگ جه‌ژنی ئه‌مه‌وییه‌کانه‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ که‌ عه‌باسییه‌کان سه‌رکه‌وتن سه‌ی ئیمامی حوسێنیان هێنایه‌وه‌ لای لای لاشه‌که‌ی.23ی مانگ رۆژی سه‌رکه‌وتنی عه‌باسیه‌کانه‌ به‌سه‌ر ئه‌مه‌وییه‌کان 24ی ماگ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)چۆته‌ ئه‌شکه‌وتی (حراء)...........

3-ربیع الاول:یه‌کی مانگ ده‌رگای خێرات ده‌کرێته‌وه‌ 10ی مانگ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ژنی هێناوه‌ 12ی مانگ ڕۆژی له‌دایک بوونو مردنی پێغه‌مبه‌ره‌(د.خ)...............

4-ربیع الثانی:4ی مانگ حه‌جاج ئاگریان له‌شاری مه‌کا به‌ردواه‌ 14ی مانگ فه‌رزی نوێژ کراوه‌ 25ی مانگ غه‌زاوه‌ت ده‌ستی پێکردوه‌.
................
5-جمادی الاوڵ:8ی مانگ له‌ دایک بوونی ئیمامی عه‌لییه‌ 12ی مانگ شه‌ری جمل ڕوویدا........................
6 - جماد الاخر...........................؟

7-رجب:27ی مانگ شه‌وی ئیسڕاو میحرابه‌ 12ی مانگ له‌دایک بوونی ئیمام چه‌عفه‌ر سادقه‌ 4ی مانگ حه‌زره‌تی نوح(ر.خ) سواری پاپۆڕه‌که‌ی بوه‌ 15ی مانگ دوعا له‌و شه‌وه‌ قبوڵه‌...........

8-شعبان:3ی مانگ حه‌زره‌تی حوسێن له‌دایک بوه‌ 4ی مانگ ولادتی حه‌زره‌تی حه‌سه‌نه‌ 15ی مانگ شه‌وی به‌راته‌ 16ی مانگ قیبله‌ی موسڵمانان له‌ قودسه‌وه‌ گۆڕا بۆ مه‌که‌........................

9-ڕه‌مه‌زان:له‌م مانگه‌دا فه‌رزی ڕۆژوو کراوه‌ 7ی مانگ ته‌ورات به‌ خه‌ڵات دراوه‌ به‌ حه‌زره‌تی موسا(ر.خ)8ی مانگ ئینجیل به‌ خه‌ڵات دراوه‌ به‌ حه‌زره‌تی عیسا(ر.خ) 19ی مانگ شاری مه‌ککه‌ فه‌تح کراوه‌ 25ی مانگ ده‌وڵه‌تی عه‌باسی دامه‌زراوه‌ هه‌ر له‌و مانگه‌دا قورئانی پیرۆز هاتۆته‌ خوار
10-شوال:له‌و مانگه‌دا هه‌نگوین به‌خه‌ڵات دراوه‌ به‌ مێش هه‌نگ له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆی به‌ گه‌وره‌ نه‌زانیوه‌ 17ی مانگ شه‌ری ئوحوده‌و شه‌هید بوونی ئیمامی هه‌مزه‌یه‌ 25ی مانگ قه‌ومی عاد له‌ ناوچوون............

11-ذی القعدة:له‌و مانگه‌دا حه‌زره‌تی موسا (ر.خ) 30رۆژی بۆدانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوراتیی خودایی وه‌رگرێ پاشان خودای مه‌زن کردیه‌ 40رۆژ 5ی مانگ حه‌زره‌تی ئیبراهیم(ر.خ)دیواری که‌عبه‌ی دروست کرد 14ی مانگ حه‌زره‌تی یونس (ر.خ)له‌ناو زگی حووت ده‌ربازی بوو..............

12-دی الحجة:1ی مانگ فاتیمه‌تو لزوهرا شوی به‌ ئیمامی عه‌لی کردوه‌8ی مانگ له‌وڕۆه‌دا خه‌می ئاو دابین کردنی حاجییان بووه‌ 9ی مانگ عه‌ره‌فه‌یه‌ 10ی مانگ جه‌ژنی قوربانه‌ 26ی مانگ خودا له‌ حه‌زره‌تی داود(ر.خ) خۆشبوو 28ی مانگ ڕۆژی خه‌لافه‌تی ئیمامی عه‌لیه‌

_له‌سه‌رده‌می عه‌باسییدا ئه‌ستێره‌ناسی زۆر پێشکه‌وت به‌ تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می مامون چه‌ندین ڕوانگه‌ له‌ هه‌ولێر و مه‌راغه‌ و دینه‌وه‌رو بروجه‌رو ئامه‌دو خوراسان و شاخی سه‌هه‌ند دانرا له‌سه‌رده‌می موسته‌نسیر بییلا زۆر پێشکه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 03:28 PM   #3
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

ساڵنامه‌ی تورکی
شاری ئستنبوڵ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه‌ جا له‌به‌ر ئه‌مه‌ وه‌کو ساڵنامه‌ی زاینی له‌سه‌ره‌تای زستانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات وه‌ ناوی مانگه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ دانراوه‌_(ئۆجاک . شوبات . مارت . نیسان . مایس . حوزه‌یران . ته‌مموز . أب . أیلول . نکیم . ئلغ ئای . کچک ئای . برنجی ئایی . یه‌کنجی ئای . ئالتنجی ئای . باشنجی ئای . سکسنجی ئای . دوقسنجی ئای . ئۆننجی ئای . تورتنجی ئای . بێجنجی ئای . ئینج ئای

ساڵنامه‌ی فارسی
له‌دانانی سه‌ره‌تای ساڵنامه‌ی فارسی ئه‌فسانه‌و ڕاستی تێکه‌ڵه‌ . هه‌ندێ مێژوو نوسی کۆنی ئێرانی ده‌بنه‌وه‌ سه‌ر کیومه‌رث (گڵشا)که‌ به‌یه‌که‌م مرۆڤی سه‌ر زه‌وی دادنرێن . سه‌جه‌ره‌ی هه‌موو پاشکانی ئێران ده‌بنه‌وه‌ سه‌ری سه‌ره‌تای دونیا ده‌به‌نه‌وه‌ پێش 12هه‌زار ساڵ هه‌ندێکی تر له‌ ناوچونی داریوش به‌سه‌ره‌تا دانێن هه‌ندێکی تر له‌ حکومڕانی ئه‌رده‌ شێری بابه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن دوایین مێژوو نووس سه‌ره‌تاکه‌ی به‌ڵه‌ناوچوونی یه‌زده‌گردی کوڕی شهریار ده‌ست پێده‌که‌ن ئه‌وساڵنامه‌یه‌ی ئێستا که‌له‌سه‌ری ته‌قویمی نه‌ورۆزی داندراوه‌ وا پێده‌چێ سه‌رده‌م ئاینی زه‌رده‌شت ناوی مانگه‌کان داندرابێت مانگه‌کان به‌م جۆره‌ن(فه‌ردوین . ئۆردی . به‌هه‌شت . خورداد . تیرماه‌ ، به‌همه‌ن . ئه‌سفه‌ند ، سه‌ره‌تاکه‌ی له‌مانگی نه‌ورۆزی به‌هار ده‌ست پێده‌کات که‌ لای گه‌لانی ئێران ده‌ست پێده‌کات)
1-سه‌ره‌تای ئاودانی دنیایه‌....
2-ئه‌ستێره‌ناسان ده‌ڵێن ئه‌ستێره‌ی به‌خت (موشته‌ری)خودا دروستی کردوه‌.............
3-کاوه‌ی ئاسنگه‌ر توانی کۆتایی به‌ زوڵمی ئه‌ژدیهایه‌کی زۆردات بهێنێ
4-حه‌زره‌تی سلێمان(ر.خ)ئه‌نگوستیله‌که ی دۆزییه‌وه‌ که‌ سه‌خری جن دزیبوی
5-پاشایی ئه‌فسانه‌ جه‌م توانیویه‌تی به‌سر شه‌یتانه‌کاندا سه‌رکه‌وێت که‌ به‌ری باوو باوانیان گرتبوو گرانیان به‌سه‌ر دونیا هێنابوو .....
6-شه‌وی نه‌ورۆز دووعا قبووڵ ده‌بێ....
7-شه‌وی نه‌ورۆز مه‌لائیکه‌تی ڕه‌حمه‌ت دێنه‌ سه‌ر زه‌وی به‌ره‌که‌ت ده‌رژێنن،،،،،،
ساڵنامه‌ی کوردی
ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ 700ساڵ پێش زاینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات واته‌ ساڵی 2000ز ده‌کاته‌ 2700کوردی که‌له‌سه‌روه‌رزه‌کانی ساڵ دانراوه‌ سه‌ره‌تاکه‌ی له‌مانگی نه‌ورۆزه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات به‌ڵام له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستان ناوی مانگه‌کان جیاوازی به‌ خۆوه‌ ده‌بینێ هه‌ندێکیان ده‌خینه‌ به‌ر چاو
کوردستانی عێراق:(نه‌ورۆز-گوڵان-جۆزه‌ردان-پوشپه‌ڕ-خه‌رمانان-گه‌لاوێژ-ڕه‌زبه‌ر-گه‌ڵاڕێزان-سه‌رماوه‌ز-ڕێبه‌ندان-ڕه‌شه‌مێ)نه‌ورۆز -خاکه‌لێوه‌- گوڵان بانه‌ مه‌ڕ- گه‌ڵا ڕێزان - خه‌زلوه‌ڕ- ڕه‌شه‌مه‌ -بازبه‌ران/
کوردستانی ئێران:نه‌وسان(بارانان-جێژنان)، گوڵان (هه‌واران) ، زاردان (باران بڕان) ، گڕان(نۆنه‌خشان) . سۆران (هه‌نگوان) به‌ران ، وه‌ران . ساران(ئاوران ، خوساران) ، به‌فران ، به‌ندان ، (چلان)، پۆڵان (مشکین نام)
مانگه‌کانی جه‌للا له‌دین ئاڕاڵه‌ساڵنامه‌که‌ی :چیمه‌ن ، ئارا ، گوڵئاوه‌ر ، جان برور ، گه‌رما خیز ، ئاته‌ش بیز ، جانبه‌خش ، دژم خۆیی ، باران رێز ، ئاندۆگین ، سه‌رماده‌ ، به‌فر ئاوه‌ر . مشکین نام

مانگه‌کانی ئاڤێستای :فروتی-ئارت-هائۆرنات-تیشتری-تامرتات-خشتهاوه‌ر-میترا-ئابان-هاتۆش(جزوه‌)وه‌هۆمه‌ند-سه‌عدئارمز ساڵنامه‌ی زه‌رده‌شتی 1738ساڵ پێش زاینیه‌وه‌واته‌ساڵی 2000ده‌کاته‌3738زارده‌شتی..... .....ا

مێژووی ئه‌ستێره‌ناسی له‌کوردستانی عێراق
گه‌له‌که‌مان خاوه‌ن شارستانییه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌موو بوارێکدا هه‌میشه‌ زاناکانمان له‌ڕێزی پێشه‌وه‌بوون . زانستی ئه‌ستێره‌ناسی جاران له‌هه‌موو حوجره‌یه‌کی فه‌قێکاندا ده‌خوێندرا مه‌لا ئیجازه‌یان نه‌ده‌دراێی گه‌ر ئه‌م عیلمه‌ی نه‌زانیبا . چونکه‌ ده‌بوایه‌ مه‌لای گوند هه‌موو کاتی فه‌رزه‌کان و جه‌ژنه‌کان و مانگه‌کان موناسه‌به‌کان بزانێ جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ زاناکان زۆر هه‌وڵی فێربوونی ئه‌م زانسته‌یان داوه‌ نمونه‌ی زانایان زۆره‌ تا جارێکیان کۆمه‌ڵێک قه‌شه‌ ده‌یانه‌وێت شێخی بریفکان تاقیبکه‌نه‌وه‌ لێی ده‌پرسن ئایا خودای گه‌وره‌ ده‌ره‌جه‌ی بۆ ئاسمانه‌کان داناوه‌ ئه‌ویش یه‌کسه‌ر ده‌فه‌رموێ (رفیع الدرجات) به‌حیسابی ئه‌بجه‌دیده‌کاته‌360ده‌ر ه‌جه‌ قه‌شه‌کان بێده‌نگ ده‌بن له‌ کۆندا وتراوه‌
که‌مه‌ لایه‌نه‌کان وه‌عزیان خوێندۆته‌وه‌ بۆ ترساندنی خه‌ڵکی وتویانه‌ که‌ دونیا له‌سه‌ر پشتی گاو ماسی ڕاوه‌ستاوه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی تۆبه‌ نه‌که‌ن ئه‌وا ماسییه‌که‌ خۆی ده‌جوڵێنێت گایه‌که‌ی سه‌ر پشتی جێی له‌ق ده‌بێت دونیا تێک ده‌چێ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ که‌ زانایانی کورد ساوێلکه‌بوبن له‌حیسابی بورجه‌کان به‌ڵام گه‌ر مه‌لا باسی ئاسمانو بورجی بکردایه‌ ده‌یانگوت ده‌ستی له‌کاری خودا داوه‌ مه‌لایان شار به‌ده‌ر ده‌کرد. چونکه‌ خه‌ڵکه‌که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نه‌خوێنده‌واربوون له‌مه‌خصه‌دی مه‌لا تێنه‌ده‌گه‌یشتن که‌به‌لی خوای گه‌وره‌ دونزه‌بورجی بۆئه‌ستێره‌کانی ئاسمان داناوه‌ له‌وانه‌ بوورجی گاو نه‌هه‌نگ که‌ ته‌نها بورجی حه‌مل له‌نێوانیاندایه‌ که‌ئه‌و سێ مانگه‌ی ئه‌وبورجانه‌ هه‌ڕه‌تی باران بارینو ئاو زۆرییه‌ زۆرجار خۆر یان مانگ گیراوه‌ وتویانه‌ گوایه‌ که‌وتۆته‌ ناوزاری نه‌هه‌نگ ده‌ست کراوه‌ به‌ دۆڵو ده‌ف لێدان زکرکردن یان ته‌قه‌کردن به‌ئاسمانه‌ هاوار هاوار ئاخر زه‌مانه‌ به‌ڵام که‌ لێی بکۆڵیته‌وه‌ که‌زۆر جار مانگو خۆر گیراوه‌ خۆر له‌ بورجی نه‌ هه‌نگ بووه‌که‌ ڕوداوه‌که‌ ڕوویداوه‌ به‌ڵام زانایان نه‌یان درکاندوه‌ له‌به‌ر ئه‌م حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
(کلم الناس قدر عقولهم)دوو زانست هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌کیان :علم تنجیم ی پێده‌وترێ که‌ به‌هۆ که‌لوه‌کان زۆر فره‌وان ده‌کات له‌باسی گه‌وره‌و بچوکه‌ ئه‌ستێره‌کانو دوورو نزیکیان که‌تاوه‌کو ئێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیان هه‌ربه‌رده‌وامه‌..
له‌کوردستان زانیان گه‌لێک ڕوانگه‌یان داناوه‌ که‌تاکو ئێستاش هه‌ر په‌یڕه‌و ده‌کرێت. له‌ چاندنی کشتوکاڵو هاتنی سه‌رماو گه‌رما. له‌و ڕونگانه‌....
1-ڕوانگه‌ی باری گچکه‌-مه‌له‌نه‌بی-له‌ساڵی 1500ز له‌سێوه‌یل له‌دمێنی سورکێو دایناوه‌
2-ڕوانگه‌ی شارباژێر که‌ مامۆستا شێخ عه‌لی کۆسه‌ دایناوه‌.
3-ڕوانگه‌ی کانی توو له‌شاخی هێلانه‌قه‌ل له‌به‌ری مه‌رگه‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌لاڕه‌ئوفحیسابیان پێکردوه‌
4-ڕوانگه‌ی که‌لیخان له‌گوندی سۆنگ دامه‌زراوه‌له‌گه‌ڵحیساب ی کێله‌ شینه‌
5-ڕوانگه‌ی گرده‌سۆری لاجان
6-ڕوانگه‌ی گڵه‌زه‌رده‌که‌ شیخ حه‌سه‌نی گڵه‌زه‌رده‌ دایمه‌زراندوه‌
7-ڕوانگه‌ی گوندی گراو له‌شاخی پیرمام
گوندی گراو که‌وتۆته‌ڕۆژئاوای سه‌ری ڕه‌شله‌ناو دۆڵێکدایه‌له‌وه‌ختی خۆی بنه‌ماڵه‌یمه‌لاعبدوڵای گه‌وره‌ شوێنه‌که‌یان ئاوه‌دان کرده‌وه‌ که‌زانایه‌کی گه‌وره‌بوه‌ پشتاو پشت نه‌وه‌کانی زانابوون له‌وانه‌ مه‌لا هۆمه‌ر ڕوانگه‌یه‌کی داناوه‌ له‌سه‌ر شاخی لولکان که‌چه‌ندین نیشانه‌ی قوچه‌کی به‌ردی به‌گوێره‌ی که‌لوه‌کان داناوه‌ ڕوانگه‌که‌ له‌کورترین ڕۆژساڵ ده‌ست پێده‌کات وه‌له‌درێژترین ڕۆژی ساڵ کۆتایی دێت
ئه‌ستێره‌ی پێرو و خۆری کردوه‌ به‌قیاس بۆ ئه‌مسه‌روئه‌وسه‌ر به‌م شێوه‌یه‌:
1-گه‌ر خۆر له‌سه‌رقوچه‌کی ته‌رازوو ئاوا بوو مانای کۆتایی زستانه‌
2-گه‌ر خۆر له‌سه‌رقوچه‌کی پێرو ئاوابوو مانای هاوینه‌و کۆتاییبه‌هار
3-گه‌ر خۆر له‌سه‌ر قوچه‌کی گه‌لاوێژ ئاوابوو مانای نیوه‌ی زستانه‌
4-گه‌ر خۆرله‌گه‌ڕانه‌وه‌ گه‌یشته‌سه‌رقوچه‌کی ته‌رازوو مانای پایز.
5-گه‌ر خۆر له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌سه‌ر قوچه‌کیته‌رازوی ئاوابوو ئه‌وا نیوه‌ی پایزه‌
یه‌که‌م قوچه‌کی ڕوانگه که‌ که‌لوی جه‌دیه‌که‌ده‌کاته‌ سه‌ری زستانو کورترین ڕۆژ
له‌وێوه‌و ورده‌ ورده‌ خۆر به‌ره‌و هه‌وراز ده‌روا تا ده‌گاته‌ قوچه‌کی که‌وان به‌ ماوه‌ی 25ڕۆژئه‌مجاره‌ حیسابی چله‌ی زستان ده‌ست پێده‌کات که‌چه‌ند قوچه‌کێکیان بۆ کراوه‌ ئه‌مجاره‌ به‌م شێوه‌یه‌ (بێند-بێندرخه‌-مێره‌مئۆغه‌ن-پێتو پارۆس-خدرئیلیاس)
ئه‌مجاره‌ چله‌ی زستان ته‌واو ده‌بێ پاش 25 ڕۆژ به‌هار دێ وه‌ له‌ 25ی شوباتڕه‌زبڕین ده‌ست پێده‌کاتئه‌و حیسابه‌ له‌ گه‌رمێن 7ڕۆژ پێشتر کۆتایی دێت خۆر هه‌ر سه‌ر ده‌رکا ئه‌وابه‌هار ده‌ڕوا له‌سه‌ر قوچه‌کی حه‌مل ئاواده‌بێ ئه‌مجار ڕوو له‌ قوچه‌که‌کانی که‌لوی گا ده‌کات و جیوک تێده‌په‌ڕێ تا ده‌گاته‌ قوچه‌کی قرژاڵ وه‌ له‌ وێ کۆتایی دێت وه‌ده‌بێ به‌هاوین پاشان خۆر دیسان به‌ره‌و خوار دێته‌وه‌ ورده‌ ورده‌ کات کورت ده‌بێت تا ده‌گاته‌ کورترین ڕۆژی زستان قوچه‌کی که‌لووی ته‌رازوو له‌ ڕونگه‌که‌ له‌هه‌ڵکشانی خۆر ده‌بێته‌ ده‌ستپێکردنی ڕه‌ز بڕین له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆر وه‌ئاوابونی له‌سه‌ر ئه‌م قوچه‌که‌ کاتی تۆودانی گه‌نمو جۆیه‌...
"تێبینییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر که‌شو هه‌وا"
1-گه‌رمێگه‌له‌مه‌ڕ له‌هاویندا خۆی له‌پاڵ یه‌ک کۆکرده‌وه‌ ده‌ڵێن زستانی توش ده‌بێ .
2-حیساب گره‌کان چله‌ی زستان له‌گه‌ڵ چله‌ی هاوین به‌راورد ده‌که‌ن عه‌کسی ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ڕاست ده‌رئه‌چێ ..
3-ئه‌گه‌ر سه‌ره‌په‌ڵه‌هه‌ور زۆرگرماندی ده‌ڵێن ساڵ به‌ری هاوێشت واته‌ ساڵ که‌مباران ده‌بێت
4-هه‌رساڵێک به‌هاره‌که‌ی بارانی که‌م بێت شینایی له‌ هاوین به‌زه‌حمه‌ت تێر ئااو ده‌بێت
5-گه‌رچله‌ی هاوین به‌ردێکت هه‌ڵدایه‌وه‌ له‌شاخێک بنی ئاره‌قه‌ی کردبوو ئه‌وا زستان سارد ده‌بێ .............................
له‌کوردستان سێ جۆر ئه‌ستێره‌ حیسابی پێده‌که‌ن (پێرو-ته‌رازوو-گه‌لاوێژ)گه‌ر پێرۆ هه‌ڵات مانای سه‌ره‌تای هاوینه‌ پاشان هه‌ردیار ده‌بێت که‌ ئاوا بوو مانای زستانه‌ خه‌ڵك ده‌چنه‌ ڕاوی حه‌یوانه‌ کێوییه‌کان.
گه‌ر سێ ئه‌ستێره‌که‌ی ته‌رررازوو ده‌رکه‌وت مانای پایزه‌..
گه‌رگه‌لاوێژ ده‌رکه‌وت مانای دونیا فێنک ده‌بێ هه‌ڕه‌تی مێو پێگه‌یینه‌....

گه‌لێ زاناو حیسابکه‌ر له‌کوردستان هه‌بوون که‌له‌م زانسته‌دا شاره‌زابون وه‌کو ئه‌بوو حه‌نیفه‌ی ده‌نه‌وه‌ری - شێخ عه‌لی کۆسه‌ - مه‌لا حسێنی پژده‌ری- محمد أخلاتی -سێبغه‌توڵای حه‌یده‌ری-سه‌رسیانی و ده‌یانی دی شه‌مسه‌دینی شێروانی -شێخ حه‌سه‌نی غڵه‌زه‌رده‌_سه‌عرت سه‌دره‌دین-مه‌لا ئه‌حمدی سه‌ردریی-ئیبن ره‌زازی جزیری-مه‌لامسته‌فای پڵنگان-فه‌خری مه‌راعی- حه‌سه‌ن گابه‌گ-مه‌لانه‌بی-ئیبرایمۆک کچه‌که‌ی -مه‌لاعبدوللای گراوی-بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ڕئوفی کانی توو
سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م به‌شه‌:
1-گۆڤاری ڕۆشنبیری_1984،288عبدالرقیب یوسف
2-الاثارلباقه‌ فی القرون الخالیه‌، جدول الشهور من صحیفة 55 الی ص 230 البیرونی ، الخوازمی
3-گۆڤاری ئاوێنه‌ی ساڵی 1368 هه‌تاوی ل 27 دکتۆر عبدوللای ئه‌یوبیان....
ساڵنامه‌ی کشتوکاڵی
له‌به‌رئه‌وه‌ی کوردستان ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵییه‌ بۆیه‌ خه‌ڵکه‌که‌ زۆر به‌وردی چاودێری کاته‌کانیان کردوه‌ واته‌ چ وه‌ختێک باشه‌ بۆ چاندنو دوورینه‌وه‌ هه‌روه‌ها چ وه‌خت باشه‌ بۆ مێوجات.
1-چاندنی سه‌وزه‌وات: تووور له‌ سه‌ره‌تای مانگی 9زۆرباشه‌ چونکه‌ هه‌م سه‌رک ده‌کات هه‌م شیرین ده‌بێ ته‌ره‌تووره‌ هه‌مو ده‌م باشي بۆ چاندنی به‌ڵا م سڵق و چله‌کان به‌هار نه‌بێت چاندنی باشه‌ په‌لکیان گه‌وره‌ ده‌بێ که‌ره‌وز به‌14ڕۆژ سه‌رده‌ردێنێ گه‌رجێی نه‌رمان و زبڵ کرابێ به‌ڵام ده‌بێ دایۆپشی............

2-گندۆره‌وشفتی: گندۆره‌ی دێمی له‌مانگی 3تۆو ده‌کرێ به‌ڵام شوتی ئاخیری به‌هار ده‌چێندرێ ترۆزی له‌مانگی 3له‌گه‌ڵ کاڵه‌کدایه‌ به‌ڵام چاربێستانله‌ 10/7ده‌کرێ
3-گه‌نم و جۆ پاش باران په‌له‌گیا شین بۆ زه‌وی ده‌کێلن بۆئه‌وه‌ی گیایه‌که‌ بمرێ، ئینجا تۆو ده‌کرێ زووتر پێده‌گات وتراوه‌ (نیسان ناچێ بێ جۆ ، ئادار ناچێ بێ دۆ)هه‌روه‌ها وتراوه‌ ده‌غڵ ئه‌و لادی چل شه‌وه‌ نیسکو نۆک پاش3/15داده‌چێنرێ گه‌ر نۆک دره‌نگتر بچێندرێ کرمه‌ سوتکه‌ی هه‌ڵدێنێ....

گوته‌ی پێشینان
له‌کۆتایی مانگی نیسانێ گیشه‌ له‌عه‌ردی کڵۆ له‌ئاسمانێ
نیسان له‌گویم خۆشده‌وێ خڕه‌ی داسان. گه‌ر لێره‌نه‌بێله‌ خوراسان
4-چاندنی په‌مۆ:وتراوه‌ کفره‌ گوێ مشکه‌ په‌مۆسه‌رپشکه‌ واته‌ ئه‌و وه‌خته‌ی که‌کفر په‌لکی دیار ده‌بێ په‌مۆ ده‌چێنن..
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 03:31 PM   #4
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

هه‌ندێک له‌ تێبینیه‌کانی خه‌ڵکی
1-نیشانه‌ی باران بڕان گوڵه‌ئه‌ستێرۆکه‌ په‌یاده‌بێ..
2-گه‌ر په‌ڵه‌ له‌مانگی (9و10)که‌وت به‌ته‌واوی ساڵه‌که‌ ئاوی زۆرده‌بێ و به‌ره‌که‌ت ده‌بێ وه‌کوو وتراوه‌(په‌ڵه‌که‌وت خه‌رمانکه‌وت)
3-گه‌رهه‌نار گوڵی کرد ئاگاداربه‌میش شه‌غره‌ده‌کات، گه‌ر به‌ری خڕنۆک سوربوو مێش ده‌بڕێته‌وه‌.
4-نیشانه‌ی پایز قامیش گوڵده‌کات
5-کاتی ڕه‌ز بڕین مانگی مارته‌.
-6گه‌ر گه‌لاوێژ هه‌نگوت ڕه‌نگی سه‌ره‌وه‌ی په‌لکی دار ده‌گۆڕێ.
7-گه‌ر مانگی (9یان10)دارێک به‌ڕه‌گه‌وه‌ بچێنی به‌هاری زۆربه‌هێز ده‌بێ وه‌ ساڵێک پێش وه‌خت به‌رده‌گرێ باسی(پیرو ته‌رازوو گه‌لاوێژ)دواجار له‌سه‌ری ده‌ڕۆین..
28
خۆروهه‌ساره‌کانی
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
خلق السماوات والارض أکبر منخلق الناس ولکن أکثر الناس لایعلمون)
واته‌: دروستکردنی ئاسمانو زه‌وی له‌لایه‌خودای مه‌زن زۆر له‌دروستکردنی مرۆڤ و گیانله‌به‌ر مه‌زنتره‌......
ئه‌وه‌ی که‌ بۆ زانایان ده‌رکه‌وتوه‌ تاوه‌کو ئێستاش له‌بۆشاییه‌کانی ئاسمانه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ملیۆنه‌ها که‌شکه‌ڵان و ئه‌ستێره‌ی زه‌به‌لاح و بچوک و ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕۆک مانگ هه‌یه‌ گه‌ڕانی زاناکان به‌رده‌وامه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌م باره‌وه‌......
خۆر یان ڕۆژ
خۆر سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی و گه‌رمییه‌ واته‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی که‌وتۆته‌ نێو ڕێگای کا کێشانبه‌ دووری 35هه‌زار ساڵی ڕووناکی دوور له‌ چێوه‌که‌ی واته‌ نه‌که‌وتۆته‌ ناوه‌ندی ته‌واوی....
خۆر نزیکه‌ی 93ملیۆن میل یان 150ملیۆن کم له‌زه‌وی دووره‌ خێرای تیشکه‌که‌ی 300هه‌زارکمله‌ تروکه‌دا واته‌ هێزی تیشکه‌که‌ی به‌ 8چرکه‌و 13تروکه‌ ده‌گاته‌ زه‌وی.....
تیره‌ی خۆر نزیکه‌ی 1/4 ملیۆن کم مه‌زنده‌ ده‌کرێ واته‌ 109جار له‌ زه‌وی گه‌وره‌تره‌ خۆر ڕه‌نگی سپیو زه‌رده‌ چونکه‌ ته‌نی کالیسیۆمی(Ca)له‌ناو تیشکه‌که‌دا هه‌یه‌.... خۆر وه‌کو تیشکه‌کانی تر هه‌رده‌م له‌ خولانه‌وه‌دایه‌...
به‌گشتی له‌ نێوان25تا30ڕۆژیه‌ک خول ده‌دات به‌خێرایی 19مییل له‌یه‌ک تروکه‌دا. زانایه‌کی ئه‌ڵمانی له‌ دانیشگای (تۆکیۆ)سه‌لماندی که‌ خۆر قه‌باره‌ی هه‌یه‌ به‌دووری 900هه‌زارتا 1ملیۆن و نیو میل له‌ خۆی، پله‌ی سه‌ر ڕووی خۆر 6هه‌زار پله‌یسانتیگراده‌ تا به‌ره‌و ناوه‌وه‌ بچین گه‌رمتر ده‌بێت تا 2ملیۆن پله‌.....
"ڕه‌نگ و شه‌پۆله‌کانی خۆر"
تیشکی خۆر له‌7ڕه‌نگی سه‌ره‌کی دروست بووه‌ که‌ هه‌ریه‌که‌یان وه‌ک باوشه‌ چیلکه‌ دارێک وان که‌ زۆر له‌تاڵه‌ ده‌زوو باریکترن زانا (فۆمنور)به‌هۆی میکرستۆبێکه‌وه‌ بۆی ده‌رکه‌وت که‌ هه‌ریه‌ک له‌م تیشکانه‌ سێبه‌ری خۆی هه‌یه‌ هه‌روه‌ها له‌ نێوانیشیاندا شه‌پۆله‌کانی تیشک تێده‌په‌ڕێ که‌ هه‌ر یه‌که‌یان به‌ پێی پیته‌کانی ئه‌بجه‌دی ناوی هه‌یه‌ وه‌کو(ئه‌لفا - بێتا- گاما-دیتا -زیتا-ئێکس)ئێستا دوودانه‌له‌مانه‌ باسئه‌که‌ین......
1-شه‌پۆلی ئێکس :ئه‌مه‌ ته‌نی ڕه‌ق نابڕێت جا له‌به‌ر ئه‌مه‌ بۆ کاری پزیشکی به‌کاردێت
2-شه‌پۆلی گاما :که‌پاش چینی به‌رگه‌ هه‌وا دێت شه‌پۆلێکی ڕادۆمییه‌ که‌ له‌ناویاشه‌پۆلی کۆسمۆکریز هه‌یه‌ که‌ ده‌توانێ شه‌ش مه‌تر ڕه‌ساس بسمێ......

"ڕه‌نگه‌کانی تیشکی خۆر"
1-ڕه‌نگی شین:ئه‌م شه‌پۆله‌ زۆر کورته‌ جا له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر به‌ر دنکه‌کانی تۆزو هه‌ڵمی ئاو بکه‌وێ ده‌شکێته‌وه‌. جا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ئاسمان هه‌رده‌م ڕه‌نگیشینه‌.
2-ڕه‌نگی سور:به‌شێکه‌ له‌33هه‌زاربه‌شی یه‌ک ده‌گرێت...
3-شه‌پۆلی مه‌یله‌ومۆز:که‌شه‌پۆلی ژێر سووری تیایه‌ که‌ خێراترینو درێژترین شه‌پۆله‌ بۆ وێنه‌ گرتن سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
4-ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی:به‌شێکه‌ له‌66هه‌زاربه‌شی
5-ڕه‌نگیزه‌رد::به‌شێکه‌ له‌40هه‌زاربه‌شی یه‌ک ده‌گرێ ..
6-:ڕه‌نگی پرته‌قاڵی:
7-ڕه‌نگی که‌سککه‌ ماده‌ی کلۆرۆفیلی تیایه‌........
خۆر تاکو ئێستاش هه‌ر له‌ تیشکو ڕوناکی به‌رده‌وامه‌ ئه‌و وزه‌یه‌ی که‌ له‌یه‌ک تروکه‌ده‌ إڕیی ئه‌دا به‌400هه‌زار ته‌ن وزه‌ مه‌زنده‌ ده‌کرێ . له‌ دوو ملیۆن به‌ش ته‌نها به‌شێک ئه‌گاته‌ زه‌وی خۆر هه‌رده‌م خۆی نوێ ده‌کاته‌وه‌ هه‌ڵده‌چێ به‌ڵام هه‌رجاره‌ی له‌شوێنێک ڕووده‌دات بۆ نمونه‌ ساڵی 2000هه‌ڵچوو زاناکان ناویان نا نوا 9293که‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ له‌ڕووبه‌رێکی زۆر گه‌وره‌دا ڕوویدا که‌ به‌قه‌ده‌ر12ئه‌وه‌نده‌ی ڕوبه‌ری زه‌وی بوو وزه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ به‌قه‌ده‌ر1000ملیۆن ته‌ن له‌مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی مه‌زه‌نده‌ ده‌کرا له‌ئه‌نجامی هه‌ڵچونه‌که‌ ڕه‌شه‌بایه‌کی گێژیڵۆکه‌یی به‌رپابوو . که‌له‌ناوه‌وه‌ ته‌نی ئۆکسیدی تیتانیۆم و مه‌گنیسیۆمی سوڕانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌رده‌لوله‌ هێزێکی گه‌وره‌ی کاره‌بایی دروست بوو که‌ هه‌رچی ئامێری کاره‌بایی ده‌نگ هه‌بوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هات دوو دیارده‌ هه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌م خۆره‌وه‌هه‌یه‌ یه‌که‌میان هه‌ساره‌کان هه‌رهه‌مویان به‌نه‌ریتێکی زۆر ورد به‌ده‌وری خولده‌ده‌ن . که‌پانی شوێنی فه‌له‌کیان له‌نێوان11تا12 کاتژمێری ڕووناکییه‌به‌هه‌موان واته‌ پانی هه‌ساره‌که‌ هه‌مووی ..
"خڕۆکه‌ی زه‌وی"
ئه‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌سه‌ری ده‌ژین له‌ به‌شێک وشکانی و سێ به‌ش ئاو پێک دێت. له‌ ملیاره‌ها ساڵه‌وه‌ به‌ر له‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ چه‌شنی ئه‌نگوتکه‌ هه‌ویرێکی پان بۆ ده‌چێ که‌ پشتێنه‌که‌ی تیره‌که‌ی زیاتره‌ له‌ تیره‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی به‌ زیاده‌ی 17میل پشتێنه‌ی زه‌وی تیره‌که‌ی 12756کم مه‌زنده‌ ده‌کرێ . زه‌وی هه‌رده‌م له‌ خولانه‌وه‌دایه‌ به‌ خێرایی 18میل له‌یه‌ک تروکه‌دا کاتێک به‌ده‌وری خۆی خوڵ ده‌دات له‌ماوه‌ی 24کاتژمێر شه‌وو ڕۆژ په‌یدا ده‌بێ وه‌کاتێک به‌ ده‌وری خۆر خول ده‌دات له‌ماوه‌ی 365ڕۆژ جارێک وه‌رزه‌کانی ساڵ په‌یدا ده‌بێ زه‌وی دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه‌ جه‌مسه‌ری باکوورو باشورر جه‌مسه‌ری باکوور به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌ی جه‌دییه‌ به‌لا جه‌مسه‌ری باشور له‌ به‌رئه‌وه‌ی که‌زه‌وی به‌لاری 23/5پله‌ خول ده‌دات چه‌قه‌که‌ی یه‌ک شوێن نییه‌ . به‌ڵکو به‌شێوه‌ی له‌رینه‌وه‌ دوور له‌ چه‌قه‌که‌ی ده‌سوڕێته‌وه‌. ئه‌و نه‌ریته‌ی که‌ زه‌وی په‌یڕه‌وی ده‌کات وای لێکردوه‌ ژیان له‌سه‌ر زه‌وی دروست بێت وه‌ خدای مه‌زن ده‌فه‌رموێ"والارض بعد ذلک دحاها . أخرج منها مائها ومرعاها"
ڕووبه‌ی زه‌وی به‌ 500کم سێجا مه‌زنده‌ ده‌کرێ توێکڵی زه‌وی له‌ نێوان 30 تا 40 کم دایه‌ که‌تا به‌ره‌و ناخی زه‌وی بڕۆینه‌ خوار گه‌رمایی ناو زه‌وی زیاد ده‌کات بۆ هه‌ر میلێک بۆ خواره‌وه‌ 50پله‌ی فه‌هره‌نایتی زیاد ده‌بێت له‌م ئایه‌ته‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌(انک لن تخرق الارض ولن تبلغ الجبال طولآ) له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ زه‌وی به‌ پێی خولانه‌وه‌ شوێنه‌که‌ی به‌رامباه‌ر خۆر ده‌کرێت ب5هه‌رێم هه‌رێمی گه‌رم که‌ به‌ هێڵی ئیستیوا ناسراوه‌ دووه‌م دوو هه‌رێمی فێنکی باشور و باکوور سێیه‌م دوو هه‌رێمی ساردی باکورو باشور
وه‌رزه‌کانی ساڵیش برتین له‌ :
1-وه‌رزی به‌هار :سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌وکاته‌دا ده‌ست پێده‌کات که‌ خۆر ده‌که‌وێته‌ سه‌ر هێڵی سفری ناوه‌ند(خط الاستواء) شه‌وو ڕۆژ یه‌کسان ده‌بێت پاشان ورده‌ ورده‌ خۆر به‌رو باکوو ر دێت واته‌ له‌21ی مارته‌وه‌ تا22ی حوزه‌یران ماوه‌که‌ی 92ڕۆژو 21خوله‌که‌..........
2-وه‌رزی هاوین:سه‌ره‌تاکه‌ی هاوین له‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات که‌خۆر له‌کۆتایی که‌لووی قرژاڵه‌ واته‌ 22ی حوزه‌یران ماوه‌که‌ی 92ڕۆژو 14خوله‌که‌........
3-وه‌رزی پایز:ئه‌م وه‌رزه‌ له‌وکاته‌دا ده‌ست پێده‌کات که‌خۆر له‌گه‌ڕانه‌ویدا ته‌رازوو ده‌بێت له‌سه‌ر هێڵی ناوند(خط الاستواء ) واته‌23ی ئه‌یلول سه‌ری پایزه‌ ماوه‌که‌ی 89ڕۆژوو 18خوله‌که‌.........
4-وه‌رزی زستان 89ڕۆژو یه‌ک کاتژمێره‌.....
کاتی زستانو کاتی هاوینه‌:شه‌وو ڕۆژ هه‌ر 24 کاتژمێره‌ به‌ڵام زه‌وی له‌به‌رگه‌وره‌یی دوو ڕۆژ هه‌ڵات و دوو ڕۆژ ئاوای هه‌یه‌ خه‌تی گرینویج کراوه‌ به‌نیشان له‌ ڕۆژ هه‌ڵات گه‌ر خۆر بێت دونیا ڕۆژ باشی گرینویج شه‌وه‌.. وه‌ هه‌رکاتێک تیشکی خۆر گه‌یشته‌ سه‌ر خاڵی دیاری کراو لای ئێمه‌شوده‌ست پێده‌کات وه‌لای ئه‌وان به‌یانییه‌.... کاتژمێره‌کانی دونیا له‌سه‌ر ئه‌ونه‌ریته‌ ڕێکخراوه‌ پاشان زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ خۆر دره‌نگو زوی هه‌یه‌ واته‌ له‌زستان خۆر دره‌نگ هه‌ڵدێ وه‌ له‌هاوینان زوو هه‌ڵدێ جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ستان به‌ دانانی کاتی هاوینه‌و کاتی زستانه‌..
یه‌که‌م جار له‌ به‌ڕیتانیا له‌ساڵی 1916 ده‌ستی پێکرد بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی له‌ سوته‌مه‌نی بکه‌ن له‌ساڵی 1922بوه‌ به‌ڕه‌سمی له‌ساڵی 1924به‌زۆری به‌کارهات پاشان سه‌ره‌تای دونیای گرته‌وه‌ له‌قورئاندا ئاماژه‌ به‌م دیارده‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌کراوه‌(رب المشرقین ورب المغربین)
به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی:زه‌وی سوپێرێکی هه‌وایی هه‌یه‌که‌ ده‌یپارێزێت له‌قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ کراوه‌ (وجعلنا السماء سقفآ محفوضآ)که‌ئه‌م به‌رگه‌ زۆر ئه‌ستووره‌ چینی یه‌که‌می له‌ نێوان 7بۆ 12کم ئه‌ستوره‌ 75 له‌غازات پێک دێت که‌هه‌ر ڕێژه‌یان هه‌ر له‌گۆڕاندایه‌ له‌دوای ئه‌و چینێکی تر دێت..
تا به‌رزی 50 کمکه‌ پله‌ی گه‌رمی ئه‌و به‌رگه‌ ده‌گاته‌ 30پله‌وه‌ گازی ئۆزۆنی تیایه‌(O3) که‌ زه‌وی ده‌پارێزێت پاش ئه‌ویش به‌رگه‌ هه‌وایه‌کی تریش دێت که‌ به‌ئایۆنات مشحونه‌ پاشان به‌رگه‌ هه‌وا ته‌نک ده‌ بێتو نامێنێ. له‌سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا به‌به‌رگه‌ هه‌وا ده‌خشێ هێزێکی کاره‌بایی دروست ده‌بێکه‌ وا ده‌کات زه‌وی ته‌رازووی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌وی که‌وتۆته‌ نێوان باوه‌ش گیری موگناتیسی مانگ و خۆر هه‌ر گۆڕانکاری له‌م دوانه‌ ڕووبات کار له‌ زه‌وی ده‌کات...
"گۆڕانکارییه‌کانی زه‌وی"
له‌و ڕؤژه‌وه‌ی زه‌وی دروست بووه‌ هه‌ر ده‌م له‌ گۆڕاندا بووه‌. ئه‌و وشکانیه‌ی زه‌وی که‌ ملیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م دیمه‌نه‌ی ئێستای نه‌بوه‌. زاناکان پاش لێکۆڵینه‌وه‌ بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ملیۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌و به‌ر کیشوه‌ری دایک هه‌بووه‌ با نجیا که‌ هه‌مووی زه‌وی یه‌ک کیشوه‌ر بووه‌ پاشان به‌ چه‌ندین ملیۆن ساڵ بۆته‌ دوو کیشوه‌ر (لۆراسیا و لیمۆریا)ئه‌ویتر(جواندوانا و غندوانا )وه‌پاشان کیشوه‌ری( ئه‌تڵه‌نتیک) دروست بووه‌ پاشان شکڵی زه‌وی گۆڕاوه‌ کیشوه‌ری نوێ دروست بوه‌ له‌ قورئاندا ئاماژه‌ به‌م کاره‌ کراوه‌ ده‌فه‌رموێ:
(والسما و ذات الرجع والارض ذات الصدع)زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ زۆر که‌ندی گه‌وره‌ هه‌ن وه‌کوو:
1-که‌ندی تونجاکه‌له‌ناو ده‌ریایه‌له‌شکڵی7ی ئینگلیزی له‌نێوان زیله‌ندی نوێ و دۆرگه‌ی ساموا و تۆنجا درێژییه‌که‌ی 1200میله‌..
2-که‌ندی لوسیان ماریان . لڕۆخانه‌ی - یابان و فلیپین پانی 5میله‌......
3-که‌ندی گه‌وره‌ که‌درێژییه‌که‌ی 45هه‌زارمیلله‌ له‌نزیک ئالاسکاوه‌ ده‌ست پێده‌کات تا ده‌ریای هیندی پاشان له‌ده‌ره‌وه‌ی کیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌سوڕێ بۆ ده‌ریای ئرتڵه‌سی پاشان سه‌رده‌که‌وێته‌وه‌ زۆربه‌ی ڕووداوو بومه‌له‌رزه‌ له‌سه‌ر ئه‌م که‌نده‌یه‌ ڕاپۆرتی زانایان له‌سه‌رئه‌وه‌یه‌که‌ چاخه‌کانی زه‌ویان دابه‌ش کردوه‌ به‌ چه‌ند به‌ش:
أ)چاخی شاره‌وه‌:کریبۆنویزک که‌نازاندرێ چۆن بووه‌،،،،،،،
ب)چاخی کۆن:که‌له‌لایه‌ن زاناکان به‌چاخی نشیو ده‌ناسرێ که‌له‌م چاخه‌دا هه‌ڵمی ئاو گه‌ڵێک زۆر بووه‌ تیشیکی سه‌رو بنوشه‌یی ..
گردیلاکانی به‌یه‌ک ستراندوه‌ هایدرۆجینو ئۆکسجینی له‌یه‌ک دوور خستۆته‌وه‌ هایدرۆجینه‌که‌ به‌ربۆته‌وه‌ ئۆکسجینه‌که‌ش هاتۆته‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی هه‌ر ئه‌و تیشکه‌ که‌ ناهێڵێ ئاوی سه‌ر زه‌وی بفه‌وتێ و گردیله‌کانی له‌یه‌ک بترازێ وه‌به‌چاکه‌ش ده‌وترێ ( بالزویک)
ج)چاخی ناوه‌ند(میزویک):له‌و چاخه‌دا زه‌وی قه‌راری گرتوه‌ وه‌ شینایه‌تی له‌سه‌ر په‌یا بووه‌ وه‌کو داری گه‌وره‌ (سه‌رخاس و سجلاریا )که‌زانایان له‌شوێنه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی دونیا ده‌یدۆزنه‌وه‌ وه‌کو حه‌وزی جۆنگاو له‌چین که‌ ئه‌م دارانه‌ له‌ شێوه‌ی متحجرات ماوون مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ 120ملیۆن ساڵ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ گیان له‌باری گۆشت خۆری زه‌به‌لاح په‌یابوه‌ خودای مه‌زن ئاماژه‌ی پێکردوه‌(وجعلنا من الماء کل شیء حی)زاناکان چاخه‌کان ده‌که‌ن به‌ دووبه‌شی سه‌ره‌کی : کامبێری و به‌ر کامبیری که‌به‌هۆیانه‌وه‌ چاخه‌کان و گۆڕانکارییه‌کانی دروست بوونی زه‌وی ئاشکرا ده‌که‌ن...ا
"په‌یابوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی"
زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌سه‌ره‌تا زه‌وی دروست بوه‌ وه‌کو تۆپێکی ئاگر بوه‌ پاشان به‌ چه‌ندین ملیۆن ساڵ چه‌ندین گۆڕانکاری ئینجا زه‌وی سارد بۆته‌وه‌و ئه‌مشکڵه‌ی ئێستای وه‌رگرتوه‌ . وه‌ هیچ ژیانێک له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بوه‌ له‌م ئایه‌ته‌دا زۆر به‌باشی ده‌رده‌که‌وێط که‌خودای مه‌زن له‌باسی جین وئینس دا ده‌ فه‌رموێ( والجان خلقنا من قبل من نار السموم ) واته‌: پێش ئینسان جنۆکه‌ی لێبوه‌...ئاگری دروست کردوه‌ پاشان ماوه‌یه‌کی زۆر دوور ئه‌مجاره‌ مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌وی دروست کردوه‌ به‌ڵام نازاندرێ که‌ی بوه‌ .؟ په‌رتوکو ئاینیه‌کان به‌تایبه‌ت قورئانی پیرۆز باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌موو مرۆڤێک له‌بابه‌ گه‌وره‌ ئاده‌م (ر.خ) که‌خودا دروستی کردوه‌ پاشه‌که‌وتون هه‌روه‌ها ڕونیشی کردۆته‌وه‌ به‌پێی جوگرافیای کات و شوێن(مکان - زمان) چاخه‌کانی گونجاندنی مرۆڤه‌که‌ وه‌کو ده‌فه‌رموێ(وقد خلقکم أطوارآ) ئه‌م ئایه‌ته‌ مانایه‌کی تریش ده‌به‌خشێ که‌ مرۆڤ به‌چيند هه‌نگاو دروست ده‌بێ هه‌ر له‌ ناو سکی دایکی تا پیر ده‌بێت و ده‌مرێ ئایا مرۆڤه‌کانی سه‌رده‌مانی کۆن وه‌کو ئێستا وابون ؟ هه‌ر خودا خۆی ئه‌م نهێنییه‌ له‌ چه‌ند ئایه‌تێک ئاشکرا ده‌کات که‌ته‌مه‌نیان زۆر درێژ بووه‌ له‌شیان پته‌و بووه‌ که‌له‌شیان گه‌وره‌ بووه‌ له‌باسی حه‌زره‌تی نوح(ر.خ) ده‌فه‌رموێ(فلبث فیهم الف سنه‌ الخمسین عامآ)پاشان له‌چه‌ند شوێنی تر باس له‌مرۆڤ ده‌کات وه‌کو له‌م ئایه‌ته‌پیرۆزانه‌ ده‌رده‌که‌وێت'
(بل متعنا هولاء واباهم حتی طال علیهم العمر )
(اذا جعلکم خلفاء من بعد قوم نوح وزادکم فی الخلق بسطه‌)
(کأنهم اعجاز نخل خاویه‌)
ئینجا با بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای توێژینه‌وه‌ی زاناکان پاش دانانی بۆچونی زاناکان له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ تاله‌ئه‌نجامدا مرۆڤی کۆنیان دۆزیه‌وه‌ له‌سالی 1929 له‌ناوچه‌ی تشۆکۆتین -چین مرۆڤی په‌کین له‌ژێر خاک دۆزرایه‌وه‌ که‌450سال پێش ئێستا ژیاوه‌ هه‌ر له‌چین لاشه‌ی مرۆڤێکی دۆزراوه‌ که‌15پێ درێژبوو سینگی وه‌کو به‌رمیل وا بوو شه‌ویلگه‌ی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌ بوو هه‌مان جۆر مرۆڤ له‌ ئه‌فریقاو جاوه‌ دۆزرایه‌وه‌ زاناکان ناویان نا مرۆڤی (چیچا انترۆ پرۆس) دکتۆر ڵێل له‌ ته‌نجانیقا که‌له‌سه‌رێکی دۆزییه‌وه‌ پاش پشکنینی ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م مرۆڤه‌ پێش یه‌ک ملیۆن ساڵ ژیاوه‌ له‌ به‌ڕیتانیاو ئه‌ڵمانیا مرۆڤی سوانسکۆب دۆزرایه‌وه‌ که‌ باڵای ئه‌م مرۆڤانه‌ زۆر کورته‌ و کوله‌ سه‌ریان گه‌وره‌و شه‌ویلاکیان گه‌وره‌یه‌و ملیان کورته‌ و پێش 60هه‌زار ساڵ ژیاون.
مرۆڤێکی زۆر دۆزرایه‌وه‌ که‌ بۆچوونی دارۆن ڕاست نیه‌ چونکه‌ ئه‌م مرۆڤانه‌ جیاواز بوون له‌ پییکه‌ری مه‌یمون ئیسقانی حه‌وزی مرۆڤ له‌ هی مه‌یمون پانتره‌ ئێسقان ی سه‌ری به‌نده‌ی زۆرتره‌ که‌وا له‌ مرۆڤ ده‌کات به‌باشی ڕابوه‌ستێ ملی مه‌یمون کورته‌ گری پێی درێژتره‌ له‌ هی مرۆڤ بۆشایی جمجمه‌ی بچوکتره‌ له‌ هی مرۆڤ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ لاشه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ کاربۆ هێدرات له‌ناو ئێسقانه‌کانیان که‌مه‌ واته‌ گۆشتیان که‌م خواردوه‌ .
"چه‌ند پرسیارێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌"
پێشکه‌وتنی زانستی ئه‌ستێره‌ ناسی له‌ جیهانداو په‌یدا بوونی هه‌ندێ دیارده‌ی سه‌یر له‌باره‌ی فڕۆکه‌یی قابله‌مه‌یی درۆ یان ڕاست وای کردوه‌ که‌ زاناکان لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بکه‌ن که‌ ئایا مرۆڤی تر له‌ ئاسمانه‌کان هه‌یه‌ ؟ئایا هه‌ریه‌ک له‌ ئاسمانو زه‌وی هه‌یه‌؟ هه‌روه‌ها نیزامی فه‌له‌کی وه‌کو خۆی ده‌مێنێ ئایا کات له‌ئاسمان وه‌کو کاتی زه‌وییه‌؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ملیاره‌ها پاره‌ سه‌رف ده‌کرێط سه‌دان ساروخ به‌ره‌و ئاسمان هه‌لده‌درێ به‌ڵام زاناکان زیاتر سه‌رسام ده‌بن له‌و زانیارییانه‌ی که‌ به‌ده‌ستی دێنن له‌ قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆ زۆر نهێنی کردوه‌ . له‌باسی ئاسمان و زه‌وی که‌ ژماره‌یان چه‌نده‌ ده‌فه‌رموێ
(الله‌ الذی خلق سبع سماوات و من الارض مثلهن یتنزل الامر بینهن طلاق-12)مانای حه‌وت ئاسمان و حه‌وت زه‌ویم دروست کردوه‌. فه‌رمانیشی منیان تێدا ده‌کرێط هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌کی تریش ئاشکرا ده‌کات که‌به‌ڵێ وه‌کوو زه‌وی ئێمه‌ هه‌رحه‌وت زه‌مینێکه‌ هه‌ریه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتو ڕۆژئاوایان هه‌یه‌ ده‌فه‌رموێ
(فلا اقسم برب المشارق والمغارب انا القادرون المعارج40)
هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خات که‌گیان له‌به‌رو ئینسان له‌وێ هه‌یه‌ وه‌کو ده‌فه‌رموێ(الحمدالله‌ رب العالمین) یاخود ده‌فه‌رموێ(الم ترا ان الله‌ یسجد له‌ من فی السماوات ومن في الارض حج-18) وشه‌ی من بۆ گیانله‌به‌ری ژیر به‌کاردێ . واته‌ له‌وشوێنانه‌نش هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : گه‌ر ده‌تانه‌وێ بچنه‌ ئه‌وێ ده‌بێت هێزێک و ده‌سه‌ڵاتان هه‌بێت (یا مشعر الجن والانس ان استطحتم ان تنفذوا من اقطار السماوات والارض فانفذوا لاتنفذون الابسطان الرحمان _33)هه‌روه‌ها بۆ دیاری کردنی کات ئاشکرای کردوه‌.... که‌کاتێ ئاسمانه‌کان وه‌کو کاتو سه‌عاتی زه‌وی نیه‌ به‌ڵکو زۆر جیاوازه‌ ده‌فه‌رموێ(وان یوما عند ربک کالف سنة مما تعدون حج 47)یان ده‌فه‌رموێ(یدبر الامر من السماء الی الارض ثم یعرج الیه‌ فی یوم مقداره‌ الف سنه‌ مما تعدون سجده‌ 5)
لێره‌دا ئاشکرا ده‌بێت که‌هه‌ر ڕۆژێکی ئاسمان به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵی زه‌ویه‌
زاناکانی سه‌رزه‌وی ئاماژه‌یان به‌سه‌لماندنی ئه‌م باسه‌ کردوه‌ که‌ ئه‌ڵێن فڵانه‌ ئه‌ستێره‌ ئه‌وه‌نده‌ دووره‌ ده‌ڵێة تیشکه‌که‌ی وابه‌ڕێوه‌یه‌ پاش سه‌دان هه‌زار ساڵ ده‌گاته‌ زه‌وی .. ئه‌م باسه‌ له‌ زۆربه‌ی کتێبه‌ فه‌له‌کیه‌کان باسکروه‌.
زاناکان که‌ ئێستا که‌ شکه‌ڵانێکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ زۆر له‌و که‌شکه‌ڵانه‌ ده‌چێت که‌ زه‌مینی ئێمه‌ تێیدا پێێ ده‌وترێ (اند رمییه‌ _المره‌ المسلسله‌ - دووریه‌که‌ی 2200000سال ڕوناکی دوره‌
قورئانی پیرۆز مجله‌ الفیصل ع/114ص -84-85/1986
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547

دواین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن miller73 ; 06-09-2011له‌ كاتژمێر 03:47 PM
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 03:50 PM   #5
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

[/LIST]'پاشکۆی باسه‌کان"(ترسناکترین ڕووداو)
زاناکان هه‌رده‌م به‌رده‌وامن به‌رامبه‌ر نهێنییه‌کانی ئاسمان . وه‌ جار به‌جار ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ڕوداوی ترسناک له‌سه‌رده‌مه‌دووره‌کان و له‌وه‌پاش ڕووده‌دات باس له‌وه‌ ده‌که‌ین که‌به‌ربونه‌وه‌ی پارچه‌ نیازێکی گه‌وره‌ به‌رزه‌وی که‌وتون وه‌ کۆتاییان به‌ژیانی دارو دره‌خته‌ زه‌به‌لاحه‌کان و گیانله‌به‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌کان هێنا .
ئێستا په‌یتا په‌یتا ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پیسبوونی ژینگه‌ کاره‌سات له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌خولقێنێ . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ده‌وڵه‌تان ده‌که‌ین که‌ کارگه‌ گه‌وره‌کان که‌م بکه‌نه‌وه‌ وزه‌ی پاک به‌کار بهێنن ئه‌گینا پله‌ی گه‌رمی سه‌ر زه‌وی زیاد ده‌کات باران که‌م ده‌بارێت ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرانی و نه‌خۆشی ترسناک وه‌ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌که‌کان وه‌ زیاد بوونی کاربۆن و پیسبوونی ژینگه‌ و پاشان دادڕینی چینی ئۆزۆن هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی تیشکی سه‌رو بنه‌وشه‌یی ، سه‌ره‌نجام ڕوودانی کاره‌ساتی گه‌وره‌ .
خودای گه‌وره‌ له‌ دوو شوێن ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ که‌ مرۆڤ خۆی به‌ده‌ستی خۆی توشی کاره‌سات ده‌کات . ئێستا وایه‌ که‌ خۆمان ژینگه‌ ناپارێزین وه‌ ده‌فه‌رموێ:
(ضهر الفساد في البر والبحر بما کسبت ایدی الناس لیوزیقهم بعض الذی عملواالعلمهم یرجعون الروم41)
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی شه‌ق بوونی چینی ئۆزۆن به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌و ڕوودانی کاره‌ساتی گه‌وره‌ و کۆتایی ژیانی سه‌رزه‌وی ده‌فه‌رموێ:
(فاذا انشقت السماء فکانت ورد کالدهان الرحمان 37)زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌سه‌رده‌می کۆن خڕۆکه‌ی زه‌وی گه‌رم بووه‌ ئاو له‌سه‌ر ڕه‌وه‌که‌ی نه‌بووه‌ به‌ڵکوو هه‌ڵمی ئاو له‌ئاسمانه‌که‌ی زۆر بووه‌ تیشکی سه‌رو بنه‌وشه‌یی گه‌ردیله‌کانی هه‌ڵمه‌که‌ی له‌یه‌کتر ترازاندوه‌ کردونی به‌ هایدرۆجینو ئۆکسجین هیدرۆجینه‌که‌ سوکه‌ چونکه‌ له‌هه‌ورازه‌ . به‌ڵام ئۆکسجینه‌که‌ هاتۆته‌سه‌ر زه‌وی و ئاسمانه‌که‌ی . سه‌ره‌نجام ژیان له‌سه‌ر زه‌وی په‌یا بووه‌ ئێستا به‌ هۆی کونبونی چینی ئۆزۆن که‌به‌ره‌به‌ره‌ له‌به‌ر پیسبونی ژینگه‌ زیاد ده‌کات ده‌بێته‌ هۆی هاتنی هه‌مان تیشک له‌ڕێژه‌ی زۆر بۆ سه‌ر زه‌وی . ئه‌وسا واده‌کات به‌خێراییه‌کی زۆر ئاو له‌سه‌ر زه‌وی ببێته‌ هه‌ڵمو باران باری . دواجار نه‌مانی ژیان هه‌روه‌کو له‌سوره‌تی الرحمان خوای گه‌وره‌ ئاماژه‌ی پێکردوه‌.
"مانگ"
مانگ:له‌سه‌رده‌مێکی زۆر کۆنه‌وه‌ مانگ بۆته‌ جێگای سره‌نجی خه‌ڵکی به‌تایبه‌ت شاعیرانی عاشق که‌چه‌ندین هه‌ڵبه‌ستی جۆراوجۆریان له‌سه‌ری ناوه‌. مانگ نزیکترین ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕۆکه‌ له‌ زه‌وی قه‌باره‌ینزیکه‌ی چاره‌کی زه‌ویه‌ واته‌ تیره‌که‌ی /2160/میلله‌ وه‌دوریشی نزیکه‌ی 240هه‌زار میله‌ له‌ زه‌وی که‌ ئه‌م نزیکیه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کاریگه‌رییه‌کی زۆری بۆ زه‌وی هه‌بێت به‌ تایبه‌ت هه‌ر چێ شله‌مه‌نی .
بۆ نمونه‌ کاتێک مانگ هه‌ڵدێت وبه‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئاوی ده‌ریاکان مه‌د واته‌ زیاد ده‌که‌ن وه‌ له‌ گه‌ڵ ئاوابوونی سه‌ر له‌ نوێ ئاوه‌کان نزم ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌وێکی مانگه‌ شه‌و له‌ زستانا باران بێت بارانه‌که‌ له‌دوایدا ده‌بێت به‌ به‌فر بارین .
مانگ له‌سه‌ر خوین نشونمای هه‌رچی گیانداره‌ کاریگه‌ره‌ ئه‌و منداڵانه‌ی یاخود ئه‌و گیاندارانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تای مانگ هه‌ڵاتن تاوه‌کو چوارده‌ی مانگ له‌ دایک ده‌بن له‌شیان پته‌و تر ده‌بێت له‌وانه‌ی پاش 14له‌دایک ده‌بن هه‌روه‌ها گه‌ر نه‌خۆشێک سه‌رتای مانگ نه‌خۆش که‌وێط زووتر چاک ده‌بێته‌وه‌ له‌وه‌ی پاش 14نه‌خۆش ده‌که‌وێت گه‌ر یه‌کێک زینده‌وه‌ر پێوه‌ی بدات(مارو دوپشکوو........ هتد)ئه‌وا ژه‌هره‌که‌ی کاریگه‌رتر ده‌بێت
ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌لایه‌ک گه‌ر مانگ بگیرێ و ئه‌وشوێنانه‌ی که‌ مشمولی گیرانه‌که‌یه‌ زۆر نزیکه‌ بومه‌له‌رزه‌ی تێدا ڕووبدات . چونکه‌له‌گه‌ڵ مانگ گیرانه‌که‌یا شله‌مه‌نییه‌کانی سه‌رزه‌ویو ژێرزه‌وی ده‌جوڵێن ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ ته‌خته‌ پارچه‌ زه‌وییه‌کان جوڵه‌یان تێبکه‌وێت
مانگ له‌به‌ر نزیکییه‌که‌ی به‌زۆر شێووه‌ به‌رامبه‌ر زه‌وی شێوه‌ی ده‌گۆڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووناکییه‌که‌ی به‌زۆر شێوه‌ به‌رامبه‌ر زه‌وی شێو ه‌ی ده‌گۆڕێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووناکیه‌که‌ی له‌ خۆره‌وه‌ یه‌ خۆی ڕووناکی نییه‌.
له‌یه‌که‌م شه‌و خۆی وه‌کو ده‌مه‌داسێکی باریک لای ڕۆژ ئاوا ده‌رده‌که‌وێت پاشان تا ده‌گاته‌ 14 شه‌وی هه‌رگه‌وره‌ ده‌بێت پاشان دیسان شێوه‌که‌ی ورده‌ ورده‌ بچوک ده‌بێته‌وه‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌م نه‌ریته‌ی وا داناوه‌ تاوه‌کو خه‌ڵکی نه‌زانو نه‌خوێندوار و خوێنده‌وار حیسابی مانگ و ڕۆژ بزانن وه‌کو له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێt.
(یسالونک عن الاهلة قل هی مواقیت للناس والحج البقره‌ 189)
"نهێنیه‌کانی مانگ"
جاران خه‌ڵک وایان ده‌زانی مانگ ده‌م و چاوی هه‌یه‌ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زانست پێشکه‌وت ئاشکرا بوو که‌ مانگ گه‌لێ به‌رزو نزمایی و چاڵی قوڵی ده‌شتایی هه‌یه‌. زاناکانی فه‌له‌کی هه‌ریه‌که‌یان دۆزینه‌وه‌یه‌کی نهێنی مانگیان به‌ناوی خۆیان کردوه‌ به‌رزترین زنجیره‌ شاخی سه‌رمانگ به‌رزاییه‌کانی هیچنزه‌ که‌ به‌رزاییه‌که‌ی ده‌گاته‌19هه‌زار پێ دوه‌م زنجیره‌ شاخ به‌ناو هاردڵی باردڵی کراوه‌ که‌ به‌رزیه‌که‌ی 15هه‌زار پێیه‌ له‌سه‌ر مانگ چاڵێکی زۆر قوڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ به‌ناوی مارۆلیکس گورگی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێکی تردا هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌شتێكی پان وبه‌رین له‌ته‌سکۆپ دیاره‌ زاناکان ناویان ناوه‌ (بحر الامطار) له‌به‌رئه‌وه‌ی پارچه‌ نیازکێکی زۆری به‌سه‌ردا ده‌باری که‌ شوێنه‌که‌یان دیاره‌.
حیسابی مانگی کۆچی (هیجری)له‌سه‌ر مانگ حیساب ده‌کرێ وه‌کو چۆن حیسابی مانگه‌ به‌ڵام ژماره‌ی ڕۆژه‌کانی مانگیان جیاوازی هه‌یه‌ خودای مه‌زن ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌ که‌ مانگ و خۆر حیسابی پێده‌کرێت .(الشمس والقمر بحسبان الرحمان)
وه‌ هه‌ر وه‌ها ده‌فه‌رموێت که‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی زه‌وی و ئاسمانی دروست کردوه‌ ساڵی کردوه‌ به‌ 12مانگ......
((ان عده‌ الشهور عند الله‌ اثنا عشره‌ شهرآ فی الکتاب الله‌ یوم خلق السماوات والارض توبه‌)))
خۆر دوانزه‌ ماڵی هه‌یه‌ پێێ ده‌ڵێن که‌لو - برج به‌ڵام مانگ 28ماڵی هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن منازل القمر تاحیسابی مانگ ته‌واو ده‌بێت هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌ ماڵێکه‌ هه‌موی 30 ڕۆژ نیه‌ به‌ پێێ دیتنی مانگ ده‌گۆڕێت زاناکان ده‌ڵێن درێژی ڕۆژه‌کانی (29ڕۆژو 12خوله‌کو 8چرکه‌و 2له‌سه‌ر3ی تروکه‌یه‌ که‌واته‌ هه‌ندێ مانگی 29ڕۆژه‌ هه‌ندێک مانگ 30ی پڕه‌ خودای مه‌زن له‌به‌ر زانینی ئه‌م حیساباته‌ مانگی به‌و شێوه‌یه‌ داناوه‌ وه‌کو ده‌فه‌رموێ.([COLOR="red"]والقمر قدرنا منازل حتی عاد کالرجعون القدیم یس 39)
"ماڵه‌کانی مانگ(منازل القمر)
1-الشرطیان-دووئه‌ستێره‌که‌ی که‌لوی شه‌ک به‌ران
2-بطین-ئه‌ستێره‌ی ناوکی که‌لوی به‌ران
3-حه‌وته‌وانه‌-ثریا-که‌لوی گا
4-دوبران-ئه‌ستێره‌گه‌شه‌که‌ی که‌لوی گا
5-هقعه‌-ئه‌ستێره‌ی ڕوومه‌تی جوزا
6-هنعه‌-ئه‌ستێره‌ سه‌ر که‌وانی جوزا
7-ذراع-ئه‌ستێره‌ی سه‌ره‌وه‌ی جیوک توم
8-نثره‌-ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ندی که‌لوی قرژاڵ
9-طرف-ئه‌ستێره‌ی ملی که‌لوی شێر
10-جبهه‌-ئه‌ستێره‌ی ناوچه‌وانی که‌لوی شێر
11-زبره‌-ئه‌ستێره‌ی دواوه‌ی که‌لوی شێر
12-صرفه‌-ئه‌ستێره‌ی سه‌ر پشتی شێر
13-عواء-ئه‌ستێره‌ی به‌یان
14-سماک-ئه‌ستێره‌گه‌شه‌که‌ی که‌لوی فه‌ریک
15-غفر-ئه‌ستێره‌ی خواروی که‌لوی فه‌ریک
16-زه‌بانی-ئه‌ستێره‌ی زه‌بانه‌ی که‌لوی فه‌ریک
17-اکلیک-کۆمه‌ڵی اکلیل
18-قلب-نیاط-ئه‌ستێره‌گه‌شه‌که‌ی که‌لوی دوپشک
19-شووله‌-ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌که‌ی که‌لوی دوپشک
20-نعائیم-ئه‌ستێره‌ی که‌لوی که‌وان
21-بلد-ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ندی که‌لوی که‌وان
22-سعد الذبح-ئه‌ستێره‌ی قۆچی که‌لوی قرأاڵه‌
23-سعد البلع-ئه‌ستێره‌ی سه‌رده‌ستی که‌لوی ده‌ولک
24-سعدالسعود-ئه‌ستێره‌ی شانی که‌لوی ده‌ولک
25-سعد الاخبیه‌-ئه‌ستێره‌ی شانی که‌لوی ده‌ولک
26-فرغ مقدم-ئه‌ستێره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مایین الفرس
27-فرخ مقدم- ئه‌ستێره‌ی شه‌پلکی کۆمه‌ڵی ماین
28-بطن الحوت-ئه‌ستێره‌ی ناوه‌ندی که‌لوی حوت.
ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ له‌باسی که‌لوه‌کان و کۆمه‌ڵی ئه‌ستێراندا به‌باشی ده‌رده‌که‌ون جاران هه‌موو حیساباتێکی باران و گه‌رما و سه‌رما له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ ده‌کرا......

(نهێنیه‌کی گرنگی مانگ)
له‌ په‌رتوکه‌ ئاینیه‌کان باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌سه‌ر زه‌مینی ئێستا هه‌ر به‌هار بوه‌ و شه‌ و نه‌بوه‌ . به‌ڵام له‌دوایدا مرۆڤ ده‌ستی به‌ گوناح و تاوان کردوه‌ وه‌ خودای مه‌زن نه‌ریته‌که‌ی گۆڕیوه‌ که‌ مرۆڤ به‌ عاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی نه‌بێت نانی پێدا نه‌بێت . له‌ په‌رتوکی (التورات ونضریه‌ دارۆن -45) ده‌ڵێ مانگ وه‌کو خۆر ڕوناکیبه‌خش بوه‌ پاشان کوژاوه‌ته‌وه‌ شه‌و په‌یدا بوه‌
گه‌ر له‌ قورئاندا باسی ئه‌و ئایه‌ته‌ بکه‌ین ده‌بینین خودا دوو نیشانه‌ی داناوه‌... یه‌کیان خۆره‌ نیشانه‌ی ڕۆژه‌ ئه‌ویتر مانگه‌ نیشانه‌ی شه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ نیشانه‌ی ڕۆژمان هێشته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حیسابی مانگ و ڕۆژو ساڵ لێ بزانن (وجعلنا الیل وانهار ایتین فمحونا ایه‌ الیل وجعلنا ایه‌ النهار مبصره‌ لتبتغو فضلآ من ربکم ولتعلموا عدد السنین والحساب وکل شیء فضلناه‌ تفضیلآ الاسراء 12)
دووری و نزیکی هه‌ساره‌کانله‌سه‌ شێوازی هه‌ڕه‌می کۆن)
عطارد:(0+400 9000)میل
زوهره‌:(3+4 9000)میل
زه‌وی:6+4 9000)میل
مریخ:(12+4 9000)میل
مشته‌ری:(12+4 9000)میل
زوحه‌ل:(15+4 9000)میل
ئۆرانۆس:(18+4 9000)میل
نبتۆن:(21+4 9000)
میل
بلۆتۆ:(24+4 9000)میل
"مانگ گیران و خۆر گیران"
زه‌وی له‌سه‌ر چه‌قی جه‌مسه‌ری باشوری به‌شێوه‌یه‌کی له‌رینه‌وه‌ خولده‌دات به‌شێوه‌ی بازنه‌یی هه‌ندێک دوور له‌چه‌قه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ مانگ هه‌رده‌م یه‌ک ڕووی نیه‌و بچووک و گه‌وره‌ ده‌بێ.
مانگ گه‌ر له‌خوولگی خۆی که‌وته‌ ئاستی نێوان زه‌وی و خۆر ئه‌وا تیشکی خۆر به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ی خۆی له‌ زه‌وی ده‌شارێته‌وه‌ به‌م دیارده‌یه‌ ده‌ڵێة ڕۆژ گیران.
به‌ڵام گه‌ر زه‌وی له‌ خولگه‌ی خۆی که‌وته‌ نێوان خۆر و مانگ به‌قه‌ده‌ر به‌رکه‌وتنی ئاستی ئه‌وشوێنه‌ مانگ تاریک ده‌بێت ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن مانگ گیران .

هه‌ساره‌کانی دیکه‌ی خۆر
چۆن په‌پوله‌ له‌ ده‌وری چرایه‌ک خوڵده‌دات به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌ستێڕه‌ گه‌ڕۆکه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆر خولده‌ده‌ن هه‌رهه‌موشیان ڕووناکی له‌ خۆره‌وه‌ وه‌رده‌گرن .... واته‌ پڕشنگدار نین وه‌ له‌قه‌باره‌دا له‌یه‌ک ناچن..
ئێستا دێن به‌باشی له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یان ده‌دوێین
1)عطارد:ئه‌مئه‌ستێره‌یه‌ نزیکترین ئه‌ستێره‌ی گه‌ڕۆکه‌ له‌ خۆر که‌سه‌رجه‌می دوورییه‌که‌ی ده‌گاته‌ 57،9ملیۆن کم به‌خێرایی29،5میل له‌یه‌ک تروکه‌دا به‌ده‌وری خۆیدا خولده‌دات . هه‌ر که‌ به‌ده‌وری خۆر خوولده‌دات به‌خولگه‌یه‌کی (ئیقترانی و نجمی) خولده‌دات جاری وا هه‌یه‌ که‌ 43.5میل دووره‌ وه‌ جاری واش هه‌یه‌28.5میل دووره‌ واته‌ خولگه‌یه‌کی هێلکه‌یی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی88ڕۆژ جارێک به‌ده‌وری خۆر خولده‌دات..
زۆر جار وا ڕێک ده‌که‌وه‌ێ ئه‌ستێره‌که‌ ده‌که‌وێته‌ به‌رامبه‌ر زه‌وی وه‌کو له‌شوباتی ساڵی 1999ڕوویدا وه‌ له‌ساڵی 2013 دوو باره‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ڕوویدا عطارد وه‌کو خاڵێکی ڕه‌ش له‌ سه‌ر ڕووی خۆر دیار که‌وت، نیوه‌ تیره‌که‌ی 2425کم ڕه‌نگی گوولی زه‌رده‌ پاش ڕۆژئاوا به‌ماوه‌یه‌کی کورت ده‌رده‌که‌ێ.
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 03:53 PM   #6
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

)2ئه‌ستێره‌ی زوهره(ڤینۆس)‌:ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌به‌ر جوانیو گه‌شی له‌سه‌رده‌می یۆنانییه‌کان په‌رستراوه‌ پاش ڕۆژ ئاوابوون دیاره‌ . زاناکان به‌ جمکی زه‌وی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن چونکه‌ قه‌باره‌ی بڕێک له‌زه‌وی بچوکتره‌. نیوه‌ تیره‌که‌ی 6200کم به‌ خێرایی 21.5میل له‌یه‌ک تروکه‌دا خول ده‌دات به‌ماوه‌ی 244.7ڕۆژێک خول ته‌واو ده‌کات به‌ده‌وری خۆربه‌لاری3.5پله‌ هه‌روه‌ها به‌ده‌وری خۆیدا له‌ماوه‌ی 47ڕۆژ جارێک ده‌سووڕێ دوورییه‌که‌ی له‌خۆر108ملیۆن کم وه‌ له‌زه‌وی 38کم دووره‌ گه‌رمی سه‌ر ڕووه‌که‌ی 460پله‌یه‌ به‌رگه‌هه‌وایه‌که‌ی ئاسمانی هایدرۆجین و دیترۆمی تێدایه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌نگه‌که‌ی جوانبوه‌ زوهره‌ دوو خولگه‌ی هه‌یه‌
(ئیقترانی به‌225ڕۆژ یه‌کجار ده‌سوڕێ وه‌ خولگه‌ی نجمی584ڕۆژه‌ له‌ماوه‌ی خولدانیبه‌ده‌وری خۆر235سال جارێک واڕێک ده‌که‌وێت که‌ده‌که‌وێته‌ ئاستی نێوان زه‌وی و خۆر) ئه‌وسا وه‌کوخاڵێک له‌سه‌ر خۆر ده‌رده‌که‌وێت. زاناکان له‌سه‌ر ڵێکۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامن چوونکه‌ هه‌ندێک زانا وای بۆ ده‌چن که‌ وه‌کو زه‌وی ئاوه‌دان بووه‌ پاشان مه‌داری خۆی گۆڕیوه‌ئه‌م کاره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌.....
3)ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ:هه‌رله‌کۆنه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ناسراوه‌ یۆنانییه‌کان به‌ئه‌ستێره‌ی شووم و شير ناسیویانه‌ که‌ گوایه‌ دوو پاسه‌وانیشی هه‌یه‌ به‌ناوی(فۆبۆس و دیمۆس ) شاعیری میلی یۆنانی - لابۆتا چیرۆکه‌کی ئه‌فسانه‌یی دوورودرێژی به‌ناوی گوڵڤه‌ر) دامه‌زراندوه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ.
له‌ساڵی 1877ئه‌ستێره‌ ناس ئاساف هۆڵ سه‌لماندی که‌ مه‌ریخ دوو مانگی هه‌یه‌ له‌ده‌وری خولده‌ده‌ن یه‌کیان دووره‌ به‌21.5خوله‌ک یه‌ک جار به‌ده‌وریا ده‌سووڕێته‌وه‌ ئه‌ویتر نزیکتره‌ به‌10خوله‌ک یه‌کجار خولده‌دات (ڕووسیاو نه‌مساو بلغاریاوئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا )پرۆژه‌ی ڤێگایان دانا که‌نیازیان وایه‌ بچنه‌سه‌ر مه‌ریخو نهێنی هه‌ردوو مانگه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ن و له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رکه‌وت که‌ فۆبۆس قه‌باره‌که‌ی
(20 30کم)واته‌600کم چوارگۆشه‌یه‌ وه‌ ناوی بؤشه‌ 14/600میل دووره‌ له‌مه‌ریخ.
مه‌ریخ له‌زه‌وی بچوکتره‌ نیوه‌ تیره‌که‌ی 3400کم به‌ خێرایی 15میل له‌یه‌ک تروکه‌دا خوولده‌دات دووری له‌خۆر 228ملیۆن کم وه‌ به‌یه‌ک ساڵ و 88ڕۆژ جارێک به‌ده‌وری خۆر ده‌سوڕێته‌وه‌ شه‌وو ڕۆژ مه‌ریخ 24خوله‌کو 40چرکه‌یه‌.
ڕووی مه‌ریخ زۆر له‌ زه‌وی ده‌چێت وه‌ گه‌ڵێ دۆڵی قووڵو شاخی هه‌یه‌ زاناکان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی و ژێر زه‌ویه‌که‌ی جۆرێک ئاو هه‌بێت ڵێکۆڵینه‌وه‌ی زاناکان به‌رده‌وامه‌ دووری له‌زه‌وی ئێمه‌ 48.5میله‌....
4)ئه‌ستێره‌ی موشته‌ری:گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی خۆره‌ نیوه‌ تیره‌که‌ی 71350کم به‌ خێرایی 1له‌سه‌ر10 میل له‌یه‌ک تروکه‌دا به‌ده‌وری خۆی ده‌سووڕێته‌وه‌. ڕێژه‌ی ناوه‌ندی دووری خۆر778ملیۆن کم وه‌483ملیۆن کم له‌زه‌وی دووره‌. له‌فه‌له‌کێکی بازنه‌یی به‌ده‌وری خۆر له‌ماوه‌ی 11ساڵو 88ڕۆژ یه‌ک خولده‌دات.
موشته‌ری نزیکه‌ی 11جار له‌زه‌وی گه‌وره‌تره‌. ئه‌و نهێنیانه‌ی که‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ڕووه‌که‌ی ده‌رکه‌وتون ئه‌مانه‌ن: بڵقێکی زۆر گه‌وره‌ی جوولاوی له‌سه‌ر ڕووه‌که‌ی هه‌یه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ڕووبه‌ری هه‌یه‌. له‌ساڵی 1610له‌لایه‌ن0گالیلۆ9ڕه‌چا کرا پاشان ئاشکرا بوو که‌چوار مانگی هه‌یه‌ (ئایۆ . یوربا. جانمید. کالیستۆ)له‌ساڵی 1892(سێربرناند)مانگێکی تری دۆزییه‌وه‌ تاساڵی 2002توانرا سێزده‌ مانگ ئاشکرا بکه‌ن . بێجگه‌ له‌م سیانزه‌ مانگه‌ و دوو مانگه‌که‌ی مه‌ریخ ده‌یان ئه‌ستێرۆکه‌و ئه‌ستیره‌ی کلکدار له‌نیوان هه‌ساره‌ی مه‌ریخو موشته‌ری بریتین له‌:
1-سایرۆس تیره‌که‌ی 480میل
2-بالاس تیره‌که‌ی306میل
3-ڤێستا تیره‌که‌ی241میل
4-جۆنۆ تیره‌که‌ی 121میل
5-ئوستڕیاتیره‌که‌ی50میل
6-ئامه‌رتیره‌که‌ی2کم
7-کیلۆپاترا217کم ئه‌مه‌یان به‌هۆی ته‌لسکۆبی بیندرا پاشان به‌شه‌پۆلی ڕاداری پشکیندار ده‌رکه‌وت که‌له‌94جۆره‌ کانزا پێک هاتووه‌ له‌وێنه‌ی ئێسقانی لوولاک ده‌چێ هه‌ردوو سه‌ره‌که‌ی ئه‌ستووره‌ زاناکانی ئاسمان ده‌ڵێن له‌پیکه‌وه‌ نوسانی دووبه‌ردی گه‌وره‌ دروست بووه‌
(وێنه‌که‌ی له‌لایه‌ن زانا- سیڤی ئۆسترۆ وه‌کاله‌ی-ناسا له‌دووری 171ملیۆن کم وه‌رگیراوه‌ )
8-زانائایۆ-کالیستۆ به‌کۆنترینمانگی موشته‌ری ده‌زانێ.له‌سه‌ر ئایۆ گه‌وره‌ترین گڕکان هه‌یه‌له‌دووری3ملیۆن کم له‌ موشته‌ری دۆرگه‌ی ئاگر هه‌یه‌ (جزیره‌ اللهب)که‌گڕه‌که‌ی ده‌گاته‌540ملیۆن پله‌ی فه‌هره‌نایت (وکاله‌ ناسا)...
5)زوحه‌ل:جوانترین هه‌ساره‌ی خۆره‌ به‌چه‌ندین ئه‌ڵقه‌ده‌وره‌دراوه‌ شێوه‌ی شه‌بقه‌یه‌ نیوه‌تیره‌که‌ی(60400) ملیۆن له‌زه‌وی 774ملیۆن کم به‌خێرایی 6میل له‌یه‌ک تروکه‌دا خولده‌دات به‌ماوه‌ی 29ساڵ و 46ڕۆژ یه‌ک ده‌وره‌ی ته‌واو ده‌کات.
بۆیه‌که‌مجار له‌ساڵی 1655له‌لایه‌ن گالیلۆ بینرا له‌ساڵی 1715زانیتی کاسینی سێ پشتێنه‌ی ئاشکراکرد گوتی پشتێنه‌ی یه‌که‌م11هه‌زارمیل ئه‌ستوره‌ به‌ڵام ئێستا زاناکان ده‌ڵێن که‌زوحه‌ل زیاتر له‌سه‌د پشتینه‌ی هه‌یه‌ که‌هه‌مویان له‌غازاتو پارچه‌ به‌رد پیک دێن وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێک له‌وه‌ری ده‌سوڕێن
تاکو ئێستا 15مانگ ره‌سه‌د کراوه‌ که‌له‌ده‌وری ده‌سورین ئه‌مه‌ش هه‌ندێکیانه‌
1-تیتانله‌هه‌مویان گه‌وره‌تره‌ تیره‌ 3000میله‌
2-دایۆن:تیره‌ی320میله‌
3-راهیا؛ڕووه‌که‌ی وه‌ک مانگه‌
4-تیپیز
5-چاپینۆز
6-میمارۆس
7-هیبڕۆن:درێژی 300کمپانی 240کم چاڵێکی قوڵی هه‌یه‌ 100کم پانه‌.
8-ئه‌نکلادۆس:9-هۆپ 10-تیسێیس مانگه‌کانی دیکه‌ زانیارییان له‌سه‌ری نیه‌ ئه‌و مانگانه‌ی باسمان کرد له‌لایه‌ن زاناکان (بکرنج- کاسینی- ئنکلادس - ولیه‌م- هاریس-پۆند)ڕه‌چاوکراون
6)ئۆرانۆس:ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ بۆیه‌که‌م جار له‌لایه‌ن (ولیه‌م هه‌رشل)له‌ساڵی1710 دۆزرایه‌وه‌ ماوه‌یه‌کی زۆری پێچوو ئه‌مجاره‌ زانایان دیسان لێکۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌رکرد.
ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ وه‌کو قوتویه‌کی قوپاو ده‌چێت له‌سه‌ر لایه‌کی به‌لاری98پله‌ پاڵکه‌وتوه‌. به‌خێرایی 4.2پله‌ خولده‌دات له‌یه‌ک تروکه‌دا به‌ده‌وری خۆی به‌ 82.02ساڵ جارێک به‌ده‌وری خۆر خول ده‌دات شه‌و و ڕۆژ 10.5خوله‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ساره‌کانی تر ده‌خولێته‌وه‌ واته‌ له‌ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژئاوانیوه‌تیره‌که‌ی (22300)کم پێنج حه‌ڵقه‌ی به‌ده‌وردا هه‌یه‌ له‌زوحه‌ل ده‌چێ دووروو نزیکی له‌ زه‌وی هه‌مووکات وه‌کو یه‌ک نیه‌ پێنج مانگی هه‌یه‌.
7)نیبتۆن:له‌ساڵی 1852له‌لایه‌ن زانکان دۆزرایه‌وه‌ له‌ساڵی 1903ڕه‌چاو کرا دووریه‌که‌ی 4500ملیۆن کم واته‌ 30جار به‌قه‌ده‌ر دووری خۆرو زه‌وی به‌ خێرایی 3.92میل له‌یه‌ک تروکه‌دا خولده‌دات شه‌وو ڕۆژ 15خوله‌ک و 48چرکه‌یه‌ به‌ 164.79ساڵ یه‌ک خول به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێ نیوه‌ تیره‌که‌ی 22200کم ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌به‌ر سه‌یری خولانه‌وه‌که‌ی زاناکان هه‌ر چاودێری ده‌که‌ن ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ زۆر سه‌یره‌ ده‌مێک ده‌بریسکێته‌وه‌ ده‌مێک کزه‌ جار وا هه‌یه‌ سه‌راو سه‌ر خولده‌دات جاری واش هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌نیشته‌ جاری وا هه‌یه‌ له‌ خولگه‌ی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ ته‌نها چه‌ند زانیارییه‌کی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌حه‌له‌قه‌یه‌کی غازی له‌ده‌وری هه‌یه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ له‌ئۆرانۆس گه‌وره‌تره‌.....
8-پلۆتۆ:ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ زۆر کۆنه‌ له‌لای ئه‌فریقییه‌کان ناسراوه‌ و په‌رستویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی خۆیان بپارێزن هه‌ساره‌که‌ وه‌کو تۆپه‌ڵه‌ به‌فرێکی گه‌وره‌ وایه‌ دووری له‌ خۆر 5910ملیۆن کم به‌ (2-9)میل له‌یه‌ک تروکه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌ده‌وری خۆیدا له‌ماوه‌ی 6ڕۆژو 9خوله‌ک یه‌کجار یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن زانا تۆمبۆ ڕه‌چاو کرا له‌سالی 1930 دا
خولانه‌وه‌ی زۆر ناڕێکه‌ یه‌ک مانگی هه‌یه‌ به‌ناویشارۆن
9)زه‌وی:
چۆن مه‌یلی زه‌وی زاندراوه‌ که‌ 23،5-پله‌یه‌ ؟
له‌وڕۆژه‌وه‌ی که‌ ئه‌ستێره‌ ناسی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ زاناکان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌شتی تازه‌ بدۆزنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی زاناکانی سه‌رسام کردبوو ئه‌وه‌بوو کاتێک خۆر هه‌ڵدێت به‌ر دارێ ده‌که‌وێت له‌ شوێنێکی ته‌ختایی سێبه‌ر دروست ده‌کات وه‌ گه‌ر به‌درێژایی سێبه‌ره‌که‌ هێڵێكی ڕاست بکێشێن پاشان به‌ره‌ به‌ری خۆر ئاوا دیسان سێبه‌ری داره‌که‌ بکه‌ینه‌ مه‌به‌ست و هێڵێکی تر بکێشین ده‌بینین هه‌ردوو هێڵێکی سێبه‌ره‌کان له‌ خاڵێکدا یه‌ک ده‌بڕن وه‌ زاویه‌ دروست ده‌که‌ن ئه‌م جاره‌ چه‌ند زانا کۆبونه‌وه‌ که‌هۆیه‌که‌ی بزانن له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ مه‌ئمون له‌ ته‌ختای ناوچه‌ی جزیره‌ دارێکیان به‌شاقوڵی چه‌قاند که‌ خۆر هه‌ڵات سێبه‌ری داره‌که‌یان نیشانکرد ئه‌مجا گوریسیان هێنا به‌درێژایی سێبه‌ر ه‌که‌ بۆ لایه‌که‌ی تر دریژیان کرده‌وه‌ ئێستا هێڵێک دروست بوو له‌سێبه ری داره‌ چه‌قاوه‌که‌ هه‌مان کاریان ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وت هه‌ردوو سێبه‌ره‌که‌ له‌هه‌ردووکاتدا ناکه‌ونه‌ سه‌ر یه‌ک پاشان له‌هه‌موو وه‌رزه‌کان ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام دا ده‌رکه‌وت هیچ جیاوازی ده‌رناکه‌وێت واته‌ هێله‌کان به‌سه‌ر یه‌کتر تێناپه‌ڕن به‌ڵکوو یه‌کتر ده‌بڕن هه‌روه‌ها زاوییه‌ی هه‌ردوولا پیورا 23.5پله‌ ده‌رچو به‌وه‌دازانرا که‌ زه‌وی به‌لای خوول ده‌دات بۆیه‌ ئه‌م فه‌رقه‌ ده‌رده‌که‌وێت ..
"که‌لوه‌کان"(الابراج):
خودای مه‌زن ده‌فه‌رموێ(ولقد جعلنا فی السماء بروجا وزینا ها للناظرین)
یاخوود ده‌فه‌رموێ(ولسماءذات البروج ولیوم الموعود سوره‌ البرج)
بابزانین که‌لو یاخوود برج چییه‌:
که‌لووه‌کان هه‌ریه‌که‌یان له‌ کۆمه‌ڵه‌ئه‌ستێره‌یه‌ک پێک دێن دابه‌ش کراون به‌ دوانزه‌ ناوچه‌ که‌هه‌ریه‌که‌یان ناوێکی تایبه‌تییان هه‌یه‌ به‌ پێی وێنه‌که‌ی وێنه‌ی ئه‌م که‌لوانه‌ وه‌هه‌مویی ته‌نها بۆ ناسینه‌وه‌ی شوێنه‌که‌یان.
ئه‌ستێره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ ئاسمانه‌کان هه‌یه‌ خودای گه‌وره‌ چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کردوه‌ به‌ که‌لوو که‌وه‌کو کۆشک کۆشک له‌سه‌ر یه‌کن له‌شێوه‌ی بازنه‌دا ئه‌م که‌لووانه‌ هه‌موو حیساباتی زه‌مانه‌ ده‌رده‌خه‌ن له‌ هه‌ر تروکه‌یه‌که‌وه‌ تا ملیۆنه‌ها ساڵ.



جوڵانی زه‌وی:خولگه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا . خولگه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا . خولگه‌ی که‌لووه‌کانیش هه‌یه‌ که‌ماوه‌که‌ی 25800ساله‌ به‌ وته‌ی زاناکان .
هه‌ر زه‌مانه‌و که‌لوویه‌ک ده‌بێطه‌ سه‌ری به‌هار واته‌ که‌لووه‌کانییش جێگایان ده‌گۆڕن له‌سه‌رده‌می بابلییه‌کان(که‌لوی گا)سه‌ره‌تای به‌هار بووه‌ به‌ڵام ئێستا که‌لووی شه‌ک (کاوڕ)سه‌ره‌تای به‌هاره‌ زاناکان ده‌ڵێن ساڵی 2200که‌لووی نه‌هه‌نگ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای به‌هار به‌ پێی خولگه‌ی که‌لووه‌کان هه‌ر که‌لوو به‌ 71ساڵ و 243ڕۆژ و 16خوله‌ک یه‌ک پله‌ به‌پاشا ده‌دات چونکه‌ هه‌ر که‌لوه‌ به‌ 2150ساڵ جێگای خۆی ده‌گۆڕێ
وه‌خودای مه‌زن له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموێ (ولسماء ذات الرجع والارض ذات الصدع الطلاق12)
باسی زه‌ویمان کرد که‌ کیشوه‌ره‌کان شکڵیان گۆڕاوه‌ ئاسمانیش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌هه‌ریه‌که‌ له‌ باسه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت . ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ هه‌موو ساڵ سه‌ره‌تایی ساڵ که‌لوی کاوڕ نه‌ده‌بووو که‌شوهه‌وای سه‌رزه‌ویش گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات . هه‌رکه‌لوه‌کان وایان به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ئه‌وگۆڕانکارییه‌ شوێنی جه‌مسه‌ره‌کانی زه‌وی به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌کان ده‌گۆڕێت . بۆ نمونه‌ زاناکن ده‌ڵێن پێش 5هه‌زار سال ئه‌ستێره‌ی کلکی حه‌زیا به‌رامبه‌ر جه‌مسه‌ری باکووری زه‌و بوو به‌ڵام ئێستا ئه‌ستێره‌ (جه‌دی) به‌رامبه‌ر جه‌مسه‌ری باکووره‌ پاش 5هه‌زار سالی دیکه‌ یه‌کێ له‌ ئه‌ستێره‌کانی کۆمه‌ڵی قیقاوس ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌ی جه‌مسه‌ری باکوور ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ واده‌کات مه‌رکه‌زی موگناتیسی زه‌وی بگۆڕێت واته‌ ئاوو هه‌وای ناوچه‌کانی زه‌ویش گۆڕانی به‌سه‌ردادێ بۆ نمونه‌ هه‌ر له‌ کوردستان به‌پێی ڕاپۆرتی شوێنه‌واری دۆزراوه‌کانی به‌رده‌به‌ڵه‌که‌ - ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ری ده‌خه‌ن که‌ 100هه‌زارساڵ پێش ئێستا کوردستان ئاوو هه‌وای ئیستیوای هه‌بوه‌ . دۆزراوه‌کانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنن ، چونکه‌ ئێسقانیزه‌به‌لاحیان له‌ شوێنه‌سارده‌کان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ملیۆنه‌ها ساڵ پێش ئێستا له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌کان ژیاون .....
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 03:56 PM   #7
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

ئێستا دێین باسی هه‌ریه‌که‌ له‌ که‌لووه‌کا ده‌که‌ین
1-کاوڕ

ئه‌م که‌لوه‌له‌ 17ئه‌ستئه‌م که‌لوه‌ له‌ 17ئه‌ستێره‌پێک دێت چواریان له‌سه‌ر پشتی وێنه‌که‌ سیانزه‌ش له‌ناوه‌وه‌ . دوو ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌که‌ ناویان ناویان شرطین یه‌کیان له‌وی تر گه‌شتره‌ ئه‌ستێره‌ی حمل(کاوڕ) له‌سه‌ر ناوچه‌وانییه‌تی هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی بطین له‌سه‌ر ده‌نده‌ی پشتیه‌تی.
ئه‌م که‌لوه‌ نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی به‌هاره‌ ئه‌و وه‌خته‌ خۆر له‌سه‌ر هێڵی ئیستیوا به‌ره‌و باکوور هه‌لده‌کشێ پاش ئه‌وه‌ی به‌ 9ڕۆژ هێڵی ئیستیوا ده‌بڕێ واته‌ له‌12ی مانگی مارته‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات له‌21مانگ ته‌واو ده‌بێت.

2-گا:

ئه‌م که‌لوه‌ له‌ 32ئه‌ستێره‌ی تاک و جووت پێک دێت جاران ئه‌م که‌لوه‌ سه‌ره‌تای به‌هار بوو سه‌رده‌م بابلیه‌کان ئه‌ستێره‌کانی به‌م شێوه‌یه‌بوو.
أ)کۆمه‌ڵی پیرۆ: ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ 7ئه‌ستێره‌ی گه‌شی دیاره‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ 100ئه‌ستێره‌زیاتره‌ پانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌به‌35ساڵی ڕووناکی مه‌زنده‌ ده‌کرێت به‌ڵام له‌به‌ر دوورییه‌که‌ی بچوک دیاره‌ هه‌وره‌ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ناویا هه‌یه‌ که‌ 2به‌شه‌(تیتا-ب سیگما-شه‌ش)ئه‌م هه‌وره‌ وه‌کو چارۆگه‌یه‌کی سپی له‌ناو ته‌لسکۆب دیاره‌ پیرۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌یه‌که‌ به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک بزر ده‌بێت هه‌تا سه‌ره‌تای هاوین ده‌رناکه‌وێ وه‌هه‌ر ئاوانابێت به‌ئاسمانه‌وه‌یه‌ تاسه‌ره‌تای زستان که‌ ئاوابوو له‌سه‌ر که‌ل حه‌یوانه‌ کێوی تێده‌که‌وێ خه‌ڵکی ده‌چن بۆ ڕاو.
ب)ئه‌ستێره‌ی دووبران گه‌شترین ئه‌ستێره‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌ زاناکان ده‌ڵێن که‌68ساڵی ڕووناکی دووره‌ تیره‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر45ئه‌وه‌نده‌ی تیره‌ی خۆره‌ .
ج)له‌ناوکه‌لوه‌که‌ چه‌ندین کۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌ هه‌یه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵی قه‌لامس که‌130ساڵی ڕووناکی دووره‌.
د)هه‌وره‌ئه‌ستێره‌ی سه‌ره‌تان له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی نیترۆنی هه‌یه‌ 7000ساڵی ڕووناکی دووره‌.

3-دووانه‌:

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ له‌ وێنه‌ی 2منداڵ ده‌چێ که‌باوه‌شیان به‌یه‌کتردا کردوه‌ ژماره‌کانی ئه‌ستێره‌کانی 26دانه‌یه‌ . ئه‌ستێره‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌ زۆربه‌یان دوو دوو یان چوار چوار به‌یه‌که‌وه‌ن هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس له‌ساڵی 1781کاتێک به‌نزیک ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا تێپه‌ڕی کرد ڕه‌سه‌د کرا هه‌روه‌ها هه‌ساره‌ی پلۆتۆ له‌ساڵی 1930 هه‌رله‌نزیک ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌وه‌ ڕه‌سه‌د کرا گرنگترین ئه‌ستێره‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ ئه‌مانه‌ن؛
أ)جوته‌ ئه‌ستێره‌(هقعه‌):به‌یۆنا ی کاستۆر ئه‌م جووته‌ ئه‌ستێره‌یه‌ له‌سه‌رده‌مو چاویه‌تی که‌دووانه‌ن له‌ده‌وری یه‌ک خولده‌دن به‌ماوه‌ی 306سال جارێک له‌ دووره‌وه‌ وه‌کو یه‌ک ئه‌ستێره‌دیارن 43ساڵه‌ ڕووناکی دوورن وه‌11جار له‌ خۆر گه‌وره‌ترن.
ب)جوته‌ ئه‌ستێره‌ی هنعه‌: که‌ئه‌مانه‌ش جوتن له‌ئه‌ستێره‌گه‌وره‌کان حیساب ده‌کرێن که‌ پێیان ده‌ڵێن سوره‌زه‌به‌لاحه‌کان (المارد الحمراء)هه‌روه‌ها پروشک هاوێژن له‌جۆریkoکه‌35ساڵی ڕووناکی دوورن.
ج)جوته‌ی 6:ئه‌مانه‌ش له‌سووره‌زه‌بالاحه‌کانن به‌ڵام له‌به‌ر دووری کز دیارن.
د)جووته‌ ئه‌ستێره‌کانی سه‌ر لاقی پێیان ده‌ڵێین به‌خاتی خرخاڵ.

4-قرژاڵ

ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م که‌لوه‌ له‌به‌ر دووری کز دیارن 9دانه‌یان که‌وتۆته‌ ناو وێنه‌که‌ چواریان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌ی وێنه‌که‌ن ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌ناوی هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن(نثره‌) که‌دوانی له‌ده‌ره‌وه‌ن پێیان ده‌ڵێن (حمارین) واته‌ ئاخوورو دووکه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ هه‌ورێکی ئه‌ستێره‌یی هه‌یه‌ (السدیم النجمی)کۆمه‌ڵه‌ئه‌ستێره یه‌ک هه‌یه‌ پێیان ده‌ڵێین(44m)
که‌وه‌کوو پوره‌ی هه‌نگ وایه‌ حیساباتی مانگی هاوین له‌م که‌لووه‌دا ده‌ست پێده‌کات که‌ خۆر ده‌گاته‌ سه‌ری ئه‌م که‌لوه‌ واته‌22ی حوزه‌یران درێژترین ڕۆژ ده‌بێت و هاوین ده‌ست پێده‌کات وه‌ خۆر چیدی هه‌وراز ناڕوا له‌م که‌لوه‌ ئه‌م جاره‌ ورده‌ورده‌ خۆر دێته‌ خوار دیسانه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌رکه‌وتنی تا ده‌گاته‌ زستان.

5-شێر:

ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ 27دانه‌یه‌ که‌ زۆربه‌یان گه‌شو جوانن دووری کۆمه‌ڵه‌که‌ 56ساڵی ڕووناکییه‌ وه‌ هه‌ندێ له‌ئه‌ستێره‌کان دوورترن ؛
أ)قلب:دڵی شێره‌که‌ له‌هه‌مویان گه‌وره‌تره‌.
ب)زبره‌:جاران کاروانه‌کان له‌بیابان کردویانه‌ به‌ نیشانه‌ تاڕێگایان لێ وون نه‌بێ دوو ئه‌ستێره‌ی بچوکی له‌ ته‌نیشته‌ پێی ده‌ڵێن(خرزتان الترفه‌)که‌وتۆته‌ سه‌ر ده‌موچاوی وێنه‌که‌ دووئه‌ستێره‌ی ته‌نیشتی پروشک هاوێژن بۆلای دڵی شیره‌که‌ جاران به‌ تووره‌ی شێره‌که‌یان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا زاناکان ده‌ڵێن له‌یه‌ک چرکه‌دا 70پروشک ده‌هاوێژێن، له‌ساڵی 1510ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌م که‌لوه‌ زۆر به‌شه‌وق که‌وت به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ دیار بوو ه‌ پاشان بزربووه‌ زاناکان ده‌ڵێن ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ ناوچوه‌.

6-فه‌ریک:

ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ وه‌کو شکڵی (ل)ده‌چێت ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی نزیکه‌ی 26دانه‌یه‌ هه‌موویان وردن ته‌نها یه‌ک دانه‌ی زۆرگه‌شی تیایه‌ پێی ده‌ڵێن (سماک الاعزل) واته‌ ڕاوچی بێ چه‌ک 22ساڵ ڕووناکی دووره‌ نێوان
7-ته‌رازوو:

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌15ئه‌ستێره‌ پێک دێت که‌ حه‌وتیان له‌ده‌ره‌وه‌یه‌ هه‌شتیان له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ن ئه‌ستێره‌کانی ته‌رازوو زۆر گه‌ش نیه‌ به‌هۆی کۆمه‌ڵی دووپشک ده‌دۆزرێته‌وه‌. ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ کۆمه‌ڵی پایزن له‌22ی مانگی ئه‌یلول خۆر له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌م ئه‌ستێرانه‌ میوانه‌ ئه‌وسا کۆمه‌ڵه‌که‌ به‌گشتی له‌ئاستی هێڵی ئیستیوا ده‌بێت هه‌ندێ له‌ ئه‌ستێره‌کانی ناویان لێنان ئه‌و دوانه‌ی که‌ که‌وتونه‌ته‌سه‌ر قاپی ته‌رازووه‌که‌ پێیان ده‌ڵیین زه‌بانی هه‌روه‌ها ئه‌و سێ ئه‌ستێره‌یه‌ی که‌ له‌ یه‌ک ڕیز پێک هاتوون پێیان ده‌ڵین (ئه‌کلیل)شاعیر ده‌ڵێ
له‌ناوکوردان ته‌رازوو
له‌ناوعه‌ره‌بان میزان
شه‌وو ڕۆژ به‌رامبه‌ر ده‌بن
له‌به‌هارو پایزان
ئاوی گۆزه‌ خۆشده‌بێ
بیخۆنه‌وه‌ ئازیزان
8-دووپشک:

ئه‌م که‌لوه‌ کۆمه‌ڵی پایزه‌ له‌21ئه‌ستێره‌ پێک دێت له‌ ته‌لسکۆب وه‌کو ملوانکه‌ی گه‌وهه‌ر دیارن هه‌ریه‌که‌ی ناوی خۆی هه‌یه‌.:
أ)نیاط-(قلب العقرب):ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ قه‌باره‌ی زۆر زه‌به‌لاحه‌ به‌ڵام چری ته‌نه‌که‌ی که‌مه‌. زۆر پته‌و نییه‌ له‌دووره‌وه‌ وه‌کوو پشکۆی ئاگر وایه‌ به‌ته‌نی کاربۆن ده‌وره‌دراوه‌ زاناکان ده‌ڵێن گه‌رمی سه‌ر ڕووه‌که‌ی 9000پله‌ی سانتی گراده‌ تیره‌که‌ی 563ملیۆن کم ده‌بێت 400جار له‌خۆر گه‌وره‌تره‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ دۆستێکی هه‌یه‌ له‌خۆی بچوکتره‌ ڕه‌نگی که‌سێکی زمردویه‌ له‌ده‌وری خولده‌دات 400ساڵ ڕووناکی دوورن له‌نزیک ئه‌ستێره‌که‌ چه‌ند کۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌ی هێشوویی هه‌یه‌ که‌ هه‌ر یه‌که‌یان له‌ده‌یان ئه‌ستێره‌ پێک دێت وه‌کو کۆمه‌ڵی (4mو5mو6mو7m)کۆمه‌ڵی 7له‌ 80ئه‌ستێره‌ پێک هاتووه‌..
ب)ئه‌ستێره‌ی شووله‌ ‌ له‌سه‌ر کلکی دووپشکه‌که‌یه‌ ده‌رکه‌وتنی ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی هه‌نجیر پێگه‌یشتنه‌ هه‌روه‌ها منزله‌ی مانگن ....
9-که‌وان:

ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م که‌لوه‌ 31دانه‌یه‌که‌ڕووبه‌رێکی زۆری داگیر کردوه‌ له‌مرۆڤێکی ئه‌فسانه‌یی ده‌چێت کۆمه‌ڵه‌که‌ باناوه‌ندی ڕێگای کاکێشان ده‌ژمێرێن له‌ناو ئه‌و که‌له‌ ئه‌ستێره‌ی ئۆمیگا هه‌یه‌ که‌ ده‌هه‌زار ساڵی ڕووناکی دووره‌ هه‌روه‌ها هه‌وره‌ ئه‌ستێره‌ی هۆڕ(سدیم الهور)له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ بێجگه‌له‌مانه‌ چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌ی هێشوی هه‌یه‌ وه‌کو
(13m/17m/18m)که‌هه‌رده‌یان ئه‌ستێره‌پێک دێنن.
10-گیسک:

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ 28ئه‌ستێره‌یه‌ میوانی خۆر له‌م که‌لوه‌ سه‌ره‌تای زستان و کورترین ڕۆژه‌ واته‌ 21ی کانونی یه‌که‌م هه‌مو ساڵنامه‌ کوردییه‌کان له‌م که‌لوه‌ ساڵنامه‌که‌یان داناوه‌ وه‌کو ساڵنامه‌ی گه‌ڕاوی له‌ ئاسمان له‌ شێوه‌ی ورچێکی زه‌به‌لاح ده‌چێت ئه‌ستێره‌کان زۆر کز دیارن له‌به‌ر دووریان بۆنمونه‌ ئه‌ستێره‌ی ذنب 465ساڵی ڕووناکی دووره‌ جاران وا زانرابوو که‌ 50ساڵی ڕووناکی دووره‌ له‌سه‌ر قۆچه‌کانی دووئه‌ستێره‌ی تر هه‌ن که‌بڕێک له‌وانی تر گه‌شترن پێیان ده‌ڵێن(سعد-الذابع) که‌منزیله‌ی مانگن ئه‌فسانه‌ی کۆن وایان له‌قه‌له‌م داوه‌ که‌ مرۆڤ له‌و که‌لووه‌ هاتۆته‌ سه‌ردونیا وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وێ.
11-سه‌تل:

ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م که‌لوه‌ ڕووبه‌رێکی زۆریان هه‌یه‌ له شێوه‌ی که‌سێکدان که‌ بۆڕییه‌کی ئاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کان 42دانه‌یه‌که‌زۆربه‌یان ناویان هه‌یه‌ چونکه‌ حیساب گری قدیمه‌کان حیسابی که‌شو هه‌وایان پێداناوه‌ ئینجا نازانرێ که‌ڕاسته‌ یان ناوی ئه‌ستێره‌چڕه‌کان به‌م شێوه‌یه‌
أ)سعد البلح:سێدانه‌ئه‌ستێره‌که ‌ی سه‌رده‌تین
ب)سعدالسعود:ئه‌ستێره‌که‌ل ‌سه‌رشانییه‌تی
ج)سعد الملک:ئه‌ستێره‌ی سه‌رشانی ڕاست
دسعد الاخبیه‌:دوو ئه‌ستێره‌ی قورگی بۆڕییه‌که‌و ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دووئه‌ستێره‌یه‌ گیانله‌به‌ری خوێن سارد جوڵه‌ی تێدا ده‌که‌وێت.
12-حوت:

ئه‌م که‌لوه‌ له‌34ئه‌ستێره‌ی کز پێک هاتووه‌ له‌شکڵی دووماسی گه‌وره‌ زۆربه‌ی خۆرگیرانو مانگ گیران له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌لووه‌ ڕوویداوه‌. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌هه‌ریه‌که‌یان گیراوه گوتویانه‌ نه‌هه‌نگ قوتی داوه‌ وه‌ک له‌پیشتر ئاماژه‌م پێکرد . هاتنی ئه‌م که‌للوه‌ به‌رامبه‌ر مانگی ڕه‌شه‌مێی کوردییه‌ گه‌ر له‌م که‌لوه‌دا باران ببارێت ساڵی خۆشی ده‌بێت پێشینان وتویانه‌ (منداڵێک له‌م که‌لوه‌ ببێت منداڵێکی توندوتۆڵ ده‌بێت )قسه‌وباسی زاناکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ساڵی2200که‌لوی نه‌هه‌ن ده‌بێته‌سه‌ری به‌هار وه‌کو له‌پێشودا ئاماژه‌م پێکرد. ئێستا ئه‌م که‌لوه‌ دوایین که‌لوه‌ له‌ڕیزدا.
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 06-09-2011, 04:01 PM   #8
miller73
دلى يانــــــــــــه
سه‌ره‌كی

"کۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌گه‌وره‌کانی باکوور"
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئه‌ستێڕه‌کانی که‌لومان باسکرد کۆمه‌ڵه‌که‌ که‌وتۆته‌ ناوه‌ند هه‌ردوو کۆمه‌ڵی باکوورو باشور کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ستێره‌کانی باکوور بریتین له‌مانه‌ که‌که‌وتۆته‌ نیوه‌ی بازنه‌ی باکور
1-کۆمه‌ڵی ورچی گچکه‌


ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ که‌وتۆته‌ به‌رامبه‌ر جه‌مسه‌ری باکوری زه‌مین له‌ حه‌وت ئه‌ستێره‌ پێکهاتوون که‌ پێیان ده‌ڵێین (بنات نعش الصغیر) له‌شێوه‌ی مه‌قڵیدان ئه‌ستێره‌کانی به‌م شێوه‌یه‌ ناسراون :-
أ)الفرقدان- واته‌ دوو ئه‌ستێره‌ی شيپیلکی وێنه‌که‌ که‌یه‌کێکیان له‌یه‌کێکیان گه‌وره‌تره‌ .
ب)ئه‌ستێره‌ی جدی یاخود ئه‌ستێره‌ی جه‌مسه‌ر ئه‌ستێره‌که‌ زۆر ناوی هه‌یه‌ (پۆلاریس -ۆلف-خۆشاب-ئه‌ستێره‌ی قیبله‌)چونکه‌ قیبله‌ی پێده‌زانرێت.
ئه‌ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ڕاستیدا دووان له‌ده‌وری یه‌کتر خولده‌ده‌ن یه‌کیان له‌وی تر گه‌وره‌تره‌ به‌لام له‌به‌ر دووری وادیارن که‌یه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌ دووریان به‌ 680ساڵی ڕووناکی مه‌زنده‌ ده‌کرێ تیشکه‌ گه‌وره‌که‌ی له‌جۆری (f8)واته‌ له‌گۆڕاندایه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌وره‌ زه‌به‌لاحه‌کانه‌
2-کۆمه‌ڵه‌ی ورچی گه‌وره‌

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌27دانه‌ پێک دێت که‌ حه‌وتیان له‌ هه‌موویان گه‌وره‌ترو پرشنگدارترن وه‌ له‌شێوه‌ی مه‌قلیدان وه‌ پێیان ده‌ڵێن بنات النعش
گوایه‌ کابرایه‌ک ته‌نها حه‌وت کچی هه‌بووه‌ به‌ته‌نیا ژیاون که‌ باوکیان مردوه‌ مه‌یتی بابیان هه‌ڵگرتوه‌ بۆ سه‌ر قه‌بران
ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ هه‌رده‌م له‌ده‌وری ئه‌ستێره‌کانی ورچی گچکه‌ ده‌سوڕێن ئه‌ستێره‌کانی به‌م شێوه‌یه‌ن:-
أ)قائید:یه‌که‌م ئه‌ستێره‌ی کلکی ورچه‌که‌یه‌ 210سال ڕووناکی دووره‌.
ب)عه‌ناق(میئزه‌ر)یاخود(سیاک ۆش):ئه‌ستێره یه‌کی گچکه‌ له‌نزیکی هه‌یه‌ به‌ناوی سوها جاران خه‌ڵکیخۆیان تاقیده‌کرده‌وه‌ بزانن کێ ده‌توانێ بیبینێ.
ج)جووت یاخود(لیوث)ئه‌مه‌ 68ساڵ ڕووناکی دووره‌ .
د)دووهه‌وره‌ ئه‌ستێره‌ی زه‌به‌لاح له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ هه‌یه‌ یه‌کیان لای سه‌ری ورچه‌که‌یه‌ پێی ده‌ڵێن هه‌وره‌ ئه‌ستێره‌ی (ألبوم)کونده‌ په‌پو که‌ دوو ئه‌ستێره‌ی چاوی ورچه‌که‌یه‌ له‌ ناویدایه‌ هه‌وره‌که‌97mله‌سه‌ر پاشه‌ڵی ورچه‌که‌ش هه‌وره‌ئه‌ستێره‌ی 81mهه‌یه‌ زاناکان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ورانه‌ پاشماوه‌ی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن ته‌قیونه‌ته‌وه‌و له‌ناوچوون.
3-کۆمه‌ڵی ته‌نین(حه‌زیا)

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ وه‌کو حه‌زیایه‌کی درێژو گه‌وره‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌کانی ورچی گچکه‌یان گرتوه‌ جاران وتراوه‌ پاسه‌وانی له‌ ئه‌ستێره‌ی (جدی) ده‌کات ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی 31دانه‌یه‌
4- کۆمه‌ڵی قیقاوس:ئه‌م کۆمه‌ڵه‌له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی فه‌له‌کی وه‌کو زه‌رف و کاغه‌زی کراوه‌ ده‌چێت له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که‌ده‌وره‌ی بازنه‌ی فه‌له‌کیان باکوریان گرتوه‌ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی 13دانه‌یه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک که‌ له‌سه‌ر شانییه‌تی زاناکانی سه‌رسام کردوه‌ چونکه‌ جاری وا هه‌یه‌ زۆر کزه‌ جاری واهه‌یه‌ گه‌شه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ 5ڕۆژو هه‌شت خوله‌ک ده‌خایه‌نێت زاناکان ده‌ڵێن پاش 5هه‌زار ساڵی دی یه‌کێ له‌و ئه‌ستێرانه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌ی جه‌مسه‌ر له‌ جیاتی ئه‌ستێره‌ی(جه‌دی)...
5-کۆمه‌ڵی عواء:(بوق لێده‌ر):ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ 23ئه‌ستێره‌یه‌ زۆر ناوی لێنراوه‌ وه‌کو(عه‌ناز-صناج حارث الشمال-أرکتۆرس-کاروانکوژه‌))کۆمه‌ڵه‌که‌ له‌سه‌رنه‌خشه‌ی فه‌له‌کی وه‌کو کۆلاره‌ی منالا ده‌چێت ..
ئه‌ستێره‌ی السماک الرامح-که‌وه‌کو ئه‌ڵماسی زه‌رده‌ پێش به‌یان ده‌رده‌که‌وێ تیشکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ له‌جامیعه‌ی هارفۆرد تیشکه‌که‌یان گواسته‌وه‌ سه‌رزه‌وی به‌هۆی ئامێرێک که‌جه‌ره‌سێکی بچوکیان پێ به‌گه‌رخست.
ئه‌ستێره‌که‌ 40ساڵی ڕووناکی دووره‌ 24جار له‌خۆره‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ گه‌رمی سه‌ر ڕوه‌که‌ی به‌ 15هه‌زار پله‌ی سانتی گراد مه‌زنده‌ ده‌کرێت زۆر چیرۆکی سه‌یر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌کورده‌واری ناویان ناوه‌ کاروان کوژه‌ ئه‌ستێره‌ی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌که‌ که‌ده‌که‌وێته‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ قۆڵه‌کانی پێی ده‌ڵێن(‌بسلۆن5)ئه‌ویش له‌سوره‌ زه‌به‌لاحه‌کانه‌ له‌نێوان کۆمه‌ڵی ورچی گه‌وره‌ ئه‌م کۆمه‌ له‌ هه‌وره‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ به‌ناوی (سدیم5m)ا
کۆمه‌ڵی ئه‌کلیل یاخود فه‌که‌ که‌وه‌کو پیتی(u)ده‌چێ له‌نزیک کۆمه‌ڵی عوایه‌ که‌ژماره‌ی ئه‌ستێترکانی هه‌شت دانه‌یه‌ که‌ هه‌موویان کزن.
6-کۆمه‌ڵی هه‌رقڵ (الجاثی)
[ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ له‌28ئه‌ستێره‌ پێک دێت که‌زۆربریان جووتن یاخوود تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵن به‌یه‌که‌وه‌ن . له‌وانه‌ کۆمه‌ڵی خڕه‌کان له‌جۆری 19mئه‌ستێره‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه‌که‌ که‌پێی ده‌ڵین (کلب الراعی)سه‌گی شوان زاناکان ده‌ڵێن له‌سوره‌ زه‌به‌لاحه‌کانه‌ تیره‌که‌ی 45بلیۆن کم 30هه‌زار جار له‌خۆر گه‌وره‌تره‌ که‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی له‌ده‌ور ده‌سووڕێ که‌له‌شه‌موله‌ سپییه‌کانه‌ واته‌ چڕی ته‌نه‌که‌و تیشکه‌که‌ی زۆر به‌هێزه‌.
7-کۆمه‌ڵی شلیاق
[ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ له‌ئه‌ستێره‌کانی هاوین ده‌ژمێردرێ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی 8دانه‌یه‌ یه‌کێ له‌ئه‌ستێره‌کانی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌سوره‌زه‌به‌لاحه‌کان ‌ 26ساڵی ڕووناکی دووره‌ پێی ده‌ڵێن ڤیگا کاتی ئاسمان وه‌کو هی زه‌وی نیه‌ زاناکان ده‌ڵێن پاش 300هه‌زار ساڵ ئه‌مجا له‌خۆر نزیک ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی دووه‌م له‌گه‌وره‌یی له‌سه‌ر ڕانی وێنه‌که‌یه‌. که‌ڕه‌نگی پرته‌قاڵی و زه‌رده‌ زاناکان ده‌ڵێن هه‌وره‌ئه‌ستێره‌یه‌کی ئه‌ڵقه‌یی له‌ناویا هه‌یه‌ که‌لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌ ...
8-کۆمه‌ڵی مریشک
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ئه‌ستێره‌کانی هاوینه‌ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کان 17دانه‌یه‌ وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ناسراون :
أ)زنب(کلک)ئه‌ستێره‌یه‌کی زه‌به‌لاحه‌ له‌خۆر گه‌لێ پرشنگدارتره‌ له‌جۆری 2Aله‌به‌ر دووری که‌1600ساڵی ڕووناکیه‌ زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر نیه‌.
ب)بیریه‌:ڕه‌نگی که‌سک و زه‌رده‌ لله‌به‌ر دووری زانیاری له‌سه‌ر نیه‌
ج)نه‌وره‌س:که‌دو ئه‌ستێره‌ن له‌سه‌ر باڵی یه‌کیان به‌ڕێگای پێوانه‌ی له‌ وێنه‌وه‌ده‌رکه‌وت که‌له‌جۆری (B61)به‌خێرایی 800کم له‌یه‌ک تروکه‌دا به‌ده‌وری خۆر خولده‌دات هه‌روه‌ها 11ساڵی ڕووناکی دووره‌ ئه‌ستێره‌ی دووه‌می لای ڕاست له‌ جۆری (O)یه‌ به‌ڕه‌نگی زه‌ردو پرته‌قاڵییه‌ 74ساڵی ڕووناکی دووره‌ له‌ناو کۆمه‌ڵی مریشک‌ (دجاج)هه‌وره‌ئه‌ستێره‌یه ‌کی تاریک هه‌یه‌ زاناکان ناویان ناوه‌ (فه‌رده‌ی ڕه‌ژوو)شه‌پۆلێکی ده‌نگی له‌م شوێنه‌ ڕه‌چاو کرا زاناکان وایانزانی ده‌نگه‌که‌ هی دنیایه‌کی دیکه‌یه‌ به‌ڵا ده‌رکه‌وت که‌ دووئه‌ستێره‌ی ناو هه‌وره‌که‌یه‌ که‌ له‌یه‌ک نزیک بونه‌ته‌وه‌ شه‌پۆلی (X1) فڕێده‌ده‌ن..
9-کۆمه‌ڵی کسیوپیا(ذات الکرسی):شێوه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ وه‌کو ژنێکه‌ له‌سه‌ر کورسی دانیشتبێت زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌کانی به‌شه‌وقن ژماره‌یان 13دانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ناسراون ئه‌مانه‌ن:
أ)الکف الخضیب:ده‌ستی خه‌ناوی ڕه‌نگی سوورو زه‌رد به‌مه‌چه‌کیه‌تی.
ب)کسیوپی:ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ک ه‌ی سه‌رکورسیه‌که‌ ئه‌مه‌دووئه‌ستێره‌یه‌ له‌ده‌وری یه‌کترخولده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی 55ساڵدا زۆرگه‌وره‌ن له‌سه‌روی سووره‌زه‌به‌لاحه‌کانه‌ 150ساڵ ڕووناکی دووره‌ .
ج)ئه‌ستێره‌ی مه‌رکب:له‌سه‌رچۆکی ڕه‌نگی زمرودیه‌ ئه‌ویش زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌به‌ر دووری زانیاری له‌سه‌ر نیه‌.
له‌سه‌ر بازنه‌ی فه‌له‌کی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی ورچی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر یه‌کن ئه‌ستێره‌ی (قوتب)جه‌دی له‌به‌یانیاندا . سالی 1570زانا تیخۆ ئیبراهیمی ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕه‌چاو کردوه‌ له‌ناوئه‌م کۆمه‌ڵه‌ که‌ تیشکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ زیادی کرد و وه‌ پاشان ونبوه‌ زاناکان ده‌ڵێن ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ناوچووه‌ پاشماوه‌که‌ی بۆته‌ هه‌وره‌ ئه‌ستێره‌.(سه‌دیم)
10-کۆمه‌ڵی ڤرساوس (به‌رشاوش):

وێنه‌که‌ له‌سوار چآکاێك ده‌چێت که‌ سه‌ری دێوێکی بڕیوه‌ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی 26دانه‌یه‌ ئه‌ستێره‌کانی زۆربه‌یان گه‌شه‌ له‌هه‌موان زیاتر ئه‌ستێره‌ی(مه‌ندۆزا)یه‌ واته‌ سه‌ری غۆل له‌دانیشگای ئه‌مریکی . زانا هارلۆ سابلی پشکنینی له‌سه‌ر کردوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕو شکاویه‌ له‌یه‌ک چرکه‌دا 50تا60پروشک فڕێده‌دات له‌به‌هارو مانگی ئاب زیاد ده‌کات پروشکه‌کان زۆر به‌هێزن له‌به‌ر هه‌بوونی ماده‌ی مه‌نگه‌نیز له‌ناویا هه‌روه‌ها سه‌لماوه‌ که‌دووانه‌یه‌ له‌ده‌وری یه‌کدی خوولده‌ده‌ن به‌ماوه‌ی 22ڕۆژو 21خوله‌ک وه‌ 105ساڵ ڕووناکی دووره‌ وه‌هه‌رده‌م تیشکه‌که‌ی له‌گۆڕاندایه‌ گه‌وره‌یی له‌سه‌رووی سووره‌زه‌به‌لاحه‌کانه‌ دوو کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ستێره‌ی هێشوویی له‌نزیک کۆمه‌ڵه‌ی ڤه‌رساوسه‌ یه‌کیان به‌ناو (C884ئه‌وی تر به‌ناویC886که‌ته‌لۆک n-g-c)
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 کێ سه‌لمه‌ ره‌شیدی خۆشئه‌وێ؟؟؟؟؟
0 کورته‌ چێرۆک بۆ ئه‌وانه‌ی دڵیان ئازار یاوم
0 یاری بم له‌ وتنی ژماره‌کاندا
0 ژیانی هه‌ندێک له‌ ناوداران
0 گله‌ یی بیت بۆ به‌ ڕیو به‌ران

واژوو :



داوا له‌ به‌ڕێو به‌ران ئه‌که‌م ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ بزانم دلی miller73 چی لێهاتوه‌


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=369547#post369547
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

بابه‌ته‌ چۆنیه‌كه‌كان
بابه‌ت نووسه‌ری بابه‌ت یانه‌ به‌شداریه‌كان دوایین به‌شداری
چه‌ند وێنه‌یه‌كی "یارا نعومی‌ شاجوانی‌ میسر و عیماد میتعب به‌یه‌كه‌وه‌ Peshraw.A.K وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان 11 07-22-2012 09:55 PM
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی: ئاگادار بن فه‌یسبووك ژینگه‌یه‌كه‌ بۆ له‌خۆبایی بوون و نێرگزی بوون botain هه‌وال و بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگ 10 03-24-2012 11:50 PM
دووای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر، زانایان رێگه‌یه‌كیان دۆزیه‌وه‌ ، lezan هه‌وال و بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگ 6 11-08-2010 09:29 AM

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية


 

Designed by : NeroSoft Group

Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KDnew notificatio by 9adq_ala7sas