سه‌ره‌تا به‌ئه‌ندام بوون له‌ یانه‌ هه‌لاتنی گه‌وره‌ له‌فه‌یسبووك په‌یوه‌ندی كردن به‌ به‌رێوبه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌
يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break   هه‌ربـابه‌تیكت هه‌یه‌ به‌هیزه‌ له‌ نوسینی خۆته‌ بینیره‌ بۆ به‌ریوه‌به‌ر>>
یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ به‌ خێر بێن بۆ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش

پێداویستیه‌كانی كۆرگه‌ ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت كیبۆردی كوردی ره‌خنه‌ و پێشنیار رێكـــــــــــــلام كردن

لایك بكه‌
په‌یامی به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی به‌خێربێن ئازیزانی یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ ئه‌م كاته‌تان باش خۆشحاڵ بوین به‌ سه‌ردانكردنمان و به‌شداری كردننتان له‌ یانه‌كه‌مان هیوادارین بتوانین زۆر ترین سود به‌ كه‌مترین ماوه‌ ببه‌خشین به‌ دیاری بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ..
گه‌رانی گۆگل تایبه‌ت به‌ یانه‌ی هه‌لاتنی گه‌وره‌

گه‌ڕانه‌وه‌   يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break > یانه‌ى هه‌مه‌ره‌نگ > هه‌واڵ و بابه‌تی سیاسی و رووداوه‌كانى رۆژانه‌
ناوی ئه‌ندام
ووشه‌ی نهێنی

هه‌واڵ و بابه‌تی سیاسی و رووداوه‌كانى رۆژانه‌ له‌م به‌شه‌دا هه‌موو هه‌وال و بابه‌تیكی سیاسی و رووداوه‌كانى رۆژانه‌ تۆمار بكه‌ن

دوایین 10 بابه‌ت له‌ يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break

زیاد كردنی وه‌ڵام
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووك بلاو بكه‌وه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 11-06-2011, 03:43 PM   #1
كاروان88
دلى يانــــــــــــه
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی كاروان88
سه‌ره‌كی كؤران لة هةولير هةل وةشا

بەپێی زانیارییەكان بەشێكی زۆری رێكخستنەكانی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان جیادەبنەوە و گۆڕانێك لە ناو گۆڕان دروست دەكەن، سەرچاوەیەكی باڵای بزووتنەوەكەش ئەو زانیارییانەی بۆ رووبەر پشتڕاست كردەوە و هێما بۆ ئەوەش دەكات بەهۆی كوتلەكارییەوە سەركردەكانی گۆڕان ئاگاداری كارەكانی بزووتنەوەكەیان نین.

بزووتنەوەیەكی گۆڕانخواز لەناو گۆڕان جیادەبێتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی باڵاو باوەڕپێكراوی بزووتنەوەی گۆڕان دەستمان كەوتوون، بەهۆی كوتلەكارییەوە بەشێكی زۆر لە رێكخستنەكان و سەركردە باڵاو دیارەكان و سەرۆك عەشیرەتەكانی گۆڕان لەهەولێر جیادەبنەوە و بزووتنەوەیەكی گۆڕانخواز لەناو بزووتنەوەی گۆڕان هاوشانی باڵای ریفۆرمی پێشووی یەكێتی پێكدەهێنن. بە گوتەی سەرچاوەیەكی باڵای گۆڕان لە هەولێر، سەرەتای كێشەكان بۆ هەڵبژاردنی 732010ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگەڕێتەوە كە بەرپرسانی گۆڕان لەو ناوچانە نەیانتوانیوە ئیدارەی گۆڕان بكەن، بۆیە ناوچەیەكی فراوانی پارێزگای هەولێر تووشی ناڕەزایی زۆربوون لەسەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان بەتایبەتی بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی سەركردایەتی گۆڕان كە ژمارەیەك لەكەسە نزیك و یەكێتییە كۆنەكانیان بە تەسكییە كردوونەتە بەرپرسی بازنە و مەكۆیەكان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر. سەرچاوە باڵاكەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی بە رووبەر راگەیاند "گەرچی بڕیاروابوو دانانی ئەنجومەنی بازنە و مەكۆكان بە هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی خەڵك دەنگیان پێ بدات بە تەسكیە بوونەتە بەرپرسی گۆڕان لەو ناوچانەدا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كێشەكان بەرەو تەقینەوە بچن". سەرچاوەكە وتیشی "تەنانەت دانانی ستافی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان كە بەشێكیان پێكهاتوون لە جەلال جەوهەر، عوسمانی بانیمارانی، سەفینی مەلاقەرە، شێخ هیمداد و محەمەد فاتیح بەبێ هەڵبژاردن و بەشێوەی مەركەزی و بە تەسكییە دامەزراون و تەنانەت یەك كەسیشیان بە هەڵبژاردن دانەنراون".

500 ملیۆن دیناری گۆڕان ون دەبێت
ئەو سەرچاوەیە هێما بۆ ئەوەش دەكات دانانی ئەو كەسانە بە تەسكییە لەلایەن بەرپرسانی گردەكەوە لەسلێمانی بووەتە هۆی نیگەرانی رێكخستنەكان، چونكە "ئەو كەسانە شەرعیەتیان نییە و ناتوانن ئیدارییەكی باشی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر بكەن". ئەوەش بۆ رووبەر دەخاتەڕوو بەمەبەستی راپەڕاندنی ئیش و كار، زیاتر لە 500 ملیۆن دیناری بزووتنەوەی گۆڕان رەوانەی بارەگای سەرەكی هەولێر كرابوو، بەڵام ئەو بڕە پارەیە دیارنەماوە و كەسیش نازانێت چی بەسەرهاتووە، وتیشی "ئەو بڕە پارەیەش لەلایەن سێ كەسی نزیكی نەوشیروان مستەفا وەرگیراوە كە پێكهاتوون لەجەلال جەوهەر سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و محەمەد فاتیح بەڕێوەبەری ئیدارە و شێخ هیمداد". بەگوتەی سەرچاوە باڵاكەی گۆڕان خەرجییەكانی تەنیا مانگ و نیوێكی جەلال جەوهەر بڕی 90 ملیۆن دیناربووە، ئەمەش بۆ زۆری پاسەوان و زیاد مەسروفی و بەهەدەردانی پارەی میللەت و دەعوەت و دەعوەتكاری دەگەڕێتەوە لەلایەن ناوبراوەوە، هاوكات هێما بۆ ئەوەش دەكات كە ئەو زانیارییانە پێشووتر بە نەوشیروان مستەفای سەرۆكی بزووتنەوەكە راگەیاندراوە، بەڵام ناوبراو هیچ وەڵامێكی نەبووە، تەنانەت خەڵك هەبووە لەسەر حیسابی گۆڕان بۆ كەیف و خۆشی چووەتە ئەوروپا و هاتووەتەوە.

كوتلەكاری كێشەی سەرەكی گۆڕانە
بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی بزووتنەوەی گۆڕان، تەكەتولكاری هۆكاری سەرەكی كێشەكانی بزووتنەوەی گۆڕانە لە هەولێر، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی زۆرێك لە رێكخستن و هەوادارانی گۆڕان، چونكە "هەریەكە لە جەلال جەوهەر، عوسمان بانیمارانی و سەفینی مەلاقەرە كوتلەی خۆیان هەیەو خەڵك بۆ كوتلەی خۆیان دروست دەكەن و بەرپرسیارەتی بازنە و مەكۆكانیان پێدەبەخشن، لەكاتێكدا ئەو كەسانەش هیچ پێگەیەكی جەماوەرییان نییە". سەرچاوەكیش كە لەبەرهەستیاری پۆستەكەی لەناو گۆڕان نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت ئەوەی بۆ رووبەر خستەڕوو لەسەر ئەو كێشانە هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا كراوە و هەموو ئەو رەخنە و ناڕەزاییانەی ئاڕاستە كراوە، بەڵام ناوبراو هیچ وەڵامێكی روونی نەداوەتەوە.

نەوشیروان مستەفا بێدەنگە
هاوكات بەگوتەی سەرچاوە باڵاكەی گۆڕان دوێنێ دووشەممە 72 بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا و محەمەد تۆفیق رەحیم و جەلال جەوهەر و عومەری سەید قادر لە سلێمانی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی بازنە و مەكۆ و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كراوە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە، تەنانەت شەڕە قسەش لەنێوانیاندا دروست بووە. بەهۆی ناڕەزاییەكانیشەوە لەماوەی رابردوودا جەلال جەوهەر لەسەرپەرشتیاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لابراوە. بەپێی زانیارییەكانی رووبەریش تائێستا كەس بۆ شوێنەكەی دیارینەكراوە. وابڕیاریشە نەوشیروان مستەفای سەرۆكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەهاوبەشی وەفدێكی باڵای بزووتنەوەكە سەردانی هەولێر بكات، بەڵام بەهۆی دەركردنی بەیاننامە توندەكەیانەوە لە 291 سەردانەكەیان بۆ هەولێر بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە، ئەو سەرچاوەیە هێما بۆ ئەوەش دەكات دەركردنی ئەو بەیاننامەیە بۆ پەردەپۆش و شاردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكە بووە، بەڵام ناڕەزاییەكی زۆری بەدواوە بووە، چونكە بەیاننامەكە زۆر توندبووە و لە نووسینیشیدا پرس بەكەس نەكراوە، بەڵكو تەنیا لەلایەن چەند سەركردەیەكی باڵای گردەكەوە دەركراوە.

چەند كەسێك جیابوونەتەوە
سەرچاوە باڵاكەی بزووتنەوەی گۆڕان هێما بۆ ئەوەش دەكات كە سەرداری عومەر ئاغای سورچی بە كۆكردنەوەی 2 هەزار واژووەوە بەنیازە دەست لە بزووتنەوەكە بكشێنێتەوە كە خاوەنی پێگەیەكی بەهێزە لەناوچەی سورچیایەتی لە بازنەی هەریر و خەلیفان و سۆران و بازنەی 1، 2ی هەولێر و كەڵەك، بەدەرچوونی ئەو ژمارە زۆرەی رێكخستنەكانی گۆڕانی هەولێر تووشی شكستێكی گەورە دەبێتەوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا لەراگەیاندنەكانەوە كشانەوەی خۆیان لەگۆڕان رادەگەیەنن. سەرچاوەكە دووپاتیشیكردەوە كە لەماوەی رابردووشدا سێ بازنەی تری گۆڕان چوونەوە ناو ریزەكانی یەكێتی. بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە گەرچی جەلال جەوهەر لەپۆستەكەی دوورخراوەتەوە، بەڵام هێشتا كێشەكانی چارەسەرنەبوون و بەردەوامن، وتیشی "هۆكاری سەرەكی ئەوەیە ئەو كەسانەی پێشووتر یەكێتی بوون و ئێستا لەناو گۆڕاندان رێگە بە خەڵكی تری غەیرە یەكێتی نادەن تا بەرپرسیارەتی وەرگرن و كاربكەن، جگە لەوەی ئەوكاتەی عوسمان بانیمارانی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەوام دەكات، سەفینی مەلا قەرە ئامادەنییە بچێتە دەوام و بەپێچەوانەشەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی قسەیان بەیەكەوە نییە و هەر كەس بۆ كوتلەی خۆی دەوام دەكات". لێپرسراوە باڵاكەی گۆڕان رایدەگەیەنێت بەشێكی زۆری رێكخستنەكانی گۆڕان لەهەولێر گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی كە لێپرسراوانی ئێستا چیتر ناتوانن درێژە بە گۆڕانكاری بدەن و گۆڕان بكەن.

دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-06-2011, 05:27 PM   #3
Shayan_2pac
هاوڕێ ى به‌ریوه‌به‌ران
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی Shayan_2pac
سه‌ره‌كی

براكيان كي ئةم زانياريانةي بلاو كردؤتةوة؟؟؟؟وة ئةم سةرجاوة باوةربيكراوة كية؟؟؟وة ئةم 500مليؤنة لة رؤزنامةي ئاوينة ون بووة نةك كوران!!!
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :

the 2pack 4 ever



داری ئازادی به‌خوێن ئاو نه‌درێ قه‌ت به‌ر ناگرێ
سه‌ر به‌خۆی بێ فیداكاری ئه‌به‌د سه‌ر ناگرێ




گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت وازی‌ لێ‌ هێنایت ڕه‌چاوی‌ ئه‌م (10)خاڵه‌ بكه‌..
فه رموون


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=352098#post352098
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


ئێستا كاتژمێر : 05:48 AM به‌كاتی كوردستان

 

Designed by : NeroSoft Group

Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD